تشرینی دووه‌م 20, 2017 18:42 Asia/Tehran
  • پێشوازی عیبادی لە حوکمی دادگەی فیدراڵی عێراق لە بارەی هەڵوەشانی کۆپرسیی هەرێمی کوردستان

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیان نامەیەک لە بڕیاری داگەی فیدراڵی ئەم وڵاتە لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی کۆ پرسیی هەرێمی کوردستانی عێراق ، پێشوازی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری مێهربە گیڕانەوە لە سومەریە نێوز ، نوسینگەی حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم بەیان نامەیەدا ڕایگەیاند : دەوڵەتی عێراق پیداگری دەکات ئەم دەنگدانە لەمەڕبەهێز کردنی هەڵوێستی دەوڵەتی ناوەندی لە نەیارەتی کردن لەگەڵ کۆپرسیی هەرێمی کوردستانە. لەم بەیان نامەیەدا لە هەموو داوا کراوە ڕێز بگرن له یاسای بنەڕەتی وبو چارەسەرکرانی بابەتە بەرناکۆکیەکان پشتی پی ببه ستن ولەهەر کردەوەیەک کە بە پێچەوانە لەگەڵ یاسا ی بنەڕەتی بێت ، دووری بکەن وخۆ ببوێرن. دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق کە بەرپرسایەتی چارەسەر کرانی ناکۆکیەکانی نێوان دەوڵەتی ناوەندی عێراق و ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوان هەرێمی کوردستانی عێراقی لە ئەستۆ دایە، ئەمڕٶدوشەممە بە دەرکردنی حوکمێک کۆپرسیی جیابوونەوەی هەڕێمی کوردستانی عێراقی بە نایاسایی ڕاگەیاند . هەرلەم حاڵەدا ، نچێروان بارزانی سەرۆکی حکومه تی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی دەنگی دادگەی فیدراڵی ئەم وڵاتە، خوازیاری نێونجێگەری لایەنی سێهەم لە وتووێژی نێوان هەولێر - بەغدا بوو. دەوڵەتی عیراق ، وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی خۆجیی هەولێر ی هاوپێوەند کرد بە هەڵوەشانی ئەنجامی کۆپرسیی ، قەبوڵ کردنی ڕەسمی یەکپارچەیی خاکی عێراق. کۆپرسیی جیا بوونەوە لە هەڕێمی کوردستانی عێڕاق سەرەڕای نەیارەتی بەبڕانەی دەوڵەتی ناوەندی عێراق ووڵاتانی تر وتەنیا بە پیداگری مەسعود بارزانی  لەبیست وپێنجەمی سێپتەمبەری ئەمساڵ بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ