سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق : سه‌ردانمان بۆ تورکیا سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریکردنەکەی لە ئاھەنگی سوێندخواردنی ئەردوغان دا ڕایگەیاند : سه‌ردانمان بۆ تورکیا سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لە پرسیار‌و وتارێکی تەلەفزیۆنیی پەیامنێران لەگەڵی دا سەبارەت بە گەشتەکەی بۆ تورکیا‌و بەشداری کردنی لە ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئەووڵاتە، ڕایگەیاند: سه‌ردانەکەی بۆ تورکیا سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوەش کردەوە کە، دوای رووداوه‌کانی ساڵی رابردوو ئه‌مه یه‌که‌م جاره به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی سه‌ردانی تورکیا بکات.
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق زیاتری ڕوون کردەوەو وتی: "سه‌ردانمان بۆ تورکیا باش بوو، سه‌ردانی ئێمه بۆ تورکیا زیاتر بۆ به‌شداری بوو له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ده‌رفه‌ت هه‌بوو که قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ین، ئێمه پێمانوایه سه‌ردانمان بۆ تورکیا سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا".
ناوبراو پێشی داگرت: لە دوای رووداوه‌کانی ساڵی ڕابردوو کە پاش گشت پرسیی جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق سەریان ھەڵدا، ئه‌مه یه‌که‌م جاره به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی سه‌ردانی تورکیا بکه‌م و به بڕوای من سه‌ردانه‌که زۆر باش بوو و به باشییش به‌ڕێوه‌چوو".
خۆشحاڵی دەربڕینی نێچیرڤان بارزانی لە مەڕ سەردانەکەی بۆ تورکیا لە کاتێکدایە کە ھێندێک لە میدیاکانی تورکیا‌و ھەرێمی کوردستانیش وای بۆ دەچن کە گوایە ئەو سەردانە بە شێوەی فەرمیانەو بە ناوی حکومەتی ھەرێمی کوزدستانی عێراقەوە نەبووە، بەڵکو ناوبراو بەناوی بازرگانێکەوە بانگێشتنی ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا کراوە.