ده‌روازه‌ی سنووریی سێمێلکا ده‌کرێته‌وه
ده‌روازه‌ی سنووریی سێمێلکا له نێوان ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و ھەرێمی کوردستان ده‌کرێته‌وه.
به پێی ھەواڵێکی پی یوو کەی مێدیا و ڕاگه‌یه‌نراوێکی ئیداره‌ی ده‌روازه‌ی سێمێلکا، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌روازه‌که له نێوان ھەرێمی کوردستان و باکووری رۆژھەڵاتی سوریا ده‌کرێته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به مه‌به‌ستی گه‌شتکردن هاتوونه‌ته ھەرێمی کوردستان و به‌هۆی ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا گیریانخواردووه و نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که ڕێگه به هاتنی هاووڵاتیان له ناوچە کوردنشینەکانی سوریاوە بۆ هه‌رێم نادرێت.
له به‌شێکی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کراوه، ده‌بێت له ماوه‌ی 6 ڕۆژدا ئه‌و کەسانەی کوردی سوریا که له هه‌رێمن بگه‌ڕێنه‌وه، چونکه 4 ی حوزه‌یران جارێکی تر ده‌روازه‌که داده‌خرێته‌وه.