May 29, 2020 22:58 Asia/Tehran

توندوتیژیی پۆلیسی ئەمریکا جارێکی تر بووە ھۆی کوژرانی ڕەش پێستێکی دیکە. ئەفسەرێکی سپی پێست لە ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە کەسێکی ڕەش پێستی لە شاری «مینیاپۆلیس» لە ئیالەتی «مینەسوتا» کوشت.

لە گرتەیەک دا کە ڕۆژی سێ شەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەمریکا بڵاو بووەوە، پۆلیسێکی سپی پێست لە کاتێکدا کە کەسێکی ڕەش پێستی بە دەما لە سەر قیرتاوەکە خەواند بوو، ئەژنۆی خستیووە سەر ملی و بەبێ سەرنجدانی تکاوپاڕانەوەی ئاپۆڕەکەی گردوپەڕیان ، تەوژمی بۆ دەھێنا.

سەرپەیڤ