-
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی شەهید سولەیمانی لە تاراندا
کانونی دوھەم 01, 2026 13:18ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردارانی خۆڕاگری بە بەشداریی کاربەدەستان و کەسایەتییە سیاسی، فەرهەنگی، سەربازی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و هەروەها ژمارێکی زۆر لە هۆگرانی سەرداری دڵان سەردار حاج قاسم سلولەیمانی لە موسەللای تاران بەڕێوەچوو.
-
بێ دەنگە لەهەمبەر هەڕەشەکانی ترەمپدا، ئاشتیی جیهانی دەخاتەمەترسیی
کانونی یهکهم 31, 2025 15:19وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە ستاندارد و پێوەری دووفاقی لەهەمبەر هەڕەشەوگوڕەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وشداریی دا، بێ دەنگەکردن لەهەمبەر ئەو کردە نایاساییانەدا، ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی ڕووقایمتر دەکاو ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دەخاتە مەترسیی.
-
بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی تاران لە ڕێوڕەسمی ٩ی بەفرانبار
کانونی یهکهم 30, 2025 18:08ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی ٩ی بەفرانبار بە ئامادەبوونی چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی تاران، لە مەیدانی ئیمام حسێن (ع)ی ئەم شارەدا بەڕێوەچوو.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەستپێکردنی پڕۆسەی دانوستان پێویستیی بە پابەندبوونی لایەنەکان بە داب و نەریتی دانوستان هەیە
کانونی یهکهم 29, 2025 16:09وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی دەسپێکی وتووێژەکان پێویستی بە پێبەندیی لایەنەکان بە داب و نەریتی دانوستان هەیە و مادام ئەوە نەبێت قسە کردن سەبارەت بە پێکهێنانی پڕۆسەی دانوستان ناتوانێ واقعی بێت.
-
کاردانەوەی جیهانی بەرامبەر هاوێژرانی مانگە دەستکردەکانی ئێران
کانونی یهکهم 29, 2025 15:53میدیا بیانیە بەناوبانگەکان، لە ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان تا دەگاتە ڕۆژنامە و تۆڕە شیکارییەکان، هەریەکەیان لە گۆشەیەکی جیاوازەوە ڕووماڵی هەڵدانی سێ مانگی دەستکردی ئێرانیان بۆ بۆشایی ئاسمان کرد؛ هەندێکیان سەرنجیان خستە سەر لایەنە تەکنیکییەکان و هاوکاریی بۆشایی ئاسمانی ئێران و ڕووسیا، هەندێکی دیکەشیان هەنگاوی ئێرانیان لە چوارچێوەی ڕووداوە جیۆپۆلیتیکییەکاندا شیکردەوە .
-
کۆبوونەوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و چین
کانونی یهکهم 29, 2025 06:10لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی باڵوێزی ئێران بە ئامانجی شیکردنەوەی سیاسەت و هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی ژمارێک لە بیرمەندان، توێژەران، و ئەکادیمیستەکانی چین بەڕێوەچوو.
-
هاویژرانی پێشکەوتووترین سەتەلایتە وێنەهەڵگرەکانی ئێران بۆ گەردوون
کانونی یهکهم 28, 2025 14:56سێ سەتەلایتی ئێرانی لە بنکەی گەردوونگەڕیی "ڤۆستۆچنی"ـی ڕووسیاوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.
-
بژاردنی بەپێچەوانە بۆ هەڵدرانی سێ سەتەلایتی ئێرانی
کانونی یهکهم 28, 2025 09:54سێ سەتەلایتی ئێرانی پایا ، زەفەری دوو و کەوسەری نوژەنکراو، ئەمڕۆ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێن.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: شەهیدبوونی زانایان و فەرماندەکانمان نەیتوانیوە و ناتوانێ بەربە ئێرادەی لاوانی ئێرانی بگرێت
کانونی یهکهم 27, 2025 18:12ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکیەتیی کۆمەڵە ی ئیسلامیی خوێندکاران لە ئورووپا جەختی کرد: هۆکاری سەرەکیی سەرلە شێواوی زۆربێژانی گەندەڵ و خراپەکاران، پرسی ناڤۆکیی نییە، بەڵکو بەرزکردنەوەی ئاڵای ڕووبەڕووبوونەوەی سیستمی نادادگەرانە و سیستەمی زاڵیەتخواز لە جیهاندا و ڕووکردن لە سیستەمێکی دادپەروەرانەی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیە لە لایەن ئێرانی ئیسلامییەوە.
-
عەراقچی: لەگەڵ ڕووسیا ڕاوێژی سیاسیی نزیکمان لە ئاستی جیاجیادا هەیە
کانونی یهکهم 26, 2025 17:55عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتارەکەیدا لە زانکۆی میگیمۆی ڕووسیا ڕایگەیاند کە تاران وتووێژ و ڕاوێژی سیاسیی نزیکی لە ئاستی جیاجیادا لەگەڵ مۆسکۆ هەیە.