-
کاردانەوەی ئێران بە ناردنی زۆرەملێی پەناخوازان لە بەریتانیا بۆ ڕواندا
حوزهیران 14, 2022 21:59وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی پەناخوازان لە بەریتانیا بۆ ڕواندای بە شەرمەزارییەکی مێژوویی بۆ ئەو وڵاتە زانی و وتی: ناردنی ئەو کەسانە بۆ وڵاتانی سێیەم ڕێکارێکی مەترسیدارە کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی باقی ڕژێمی نێودەوڵەتیی پاراستنی پەنابەران. "
-
ڕەییسی: ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی تاران_ ئیسلام ئاباد دەبێتە ھۆی برەوسەندنی ئابووری و ئاسایشت
حوزهیران 14, 2022 17:35سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: ئامادە بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاریی ھەمەلایەنەین لەگەڵ پاکستانداو کۆماری ئیسلامیی ئێران بارستایی پێویستی بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی پاکستان لە بوارە جۆربەجۆرەکان لەوانە نەوت، گازو کارەبا ھەیە.
-
سەرۆک کۆماری تورکمەنستان گەییشتە تاران
حوزهیران 14, 2022 17:01سەرۆک کۆماری تورکمەنستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریی وڵاتەکەی و لە میانەی پێشوازیی «ڕوستەم قاسمی» وەزیری ڕێگاو بان و شارسازی گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
ڕاگەیەندرانی تۆمەتەکانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی «ئەلئەحوازیە»
حوزهیران 14, 2022 15:34دادگەی ڕاگەییشتن بە تۆمەتەکانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی «ئەلئەحوازیە» بەرپا کرا.
-
وەزیری دەرەوەی پاکستان: گەلانی ئێران و پاکستان ھۆگریی مێژویی بەربڵاویان ھەیە
حوزهیران 14, 2022 13:49وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند: گەلانی ئێران و پاکستان ھۆگریی مێژویی بەربڵاویان ھەیە.
-
جەختی کاربەدەستانی ئێران و تورکمەنستان لە سەر گەشە پێدانی پەیوەندییەکانیان
حوزهیران 14, 2022 10:58کۆبوونەوەی وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران و یاریدەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوەی تورکمەنستان بەڕێوە براو ھەردووک لا لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریی نێوان دوو وڵات جەختیان کرد.
-
ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکمەنستان
حوزهیران 14, 2022 09:07لە سەروبەندی سەردانی سەرۆک کۆماری تورکمەنستان بۆ تاران، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکمەنستان پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.
-
فرۆشتنی نەوتبەرەکەی ئێران بە ڤەنزۆئیلا نیشانەی شکست ھێنانی بایکۆتەکانی ئێرانە
حوزهیران 14, 2022 08:14ئەندامی لێژنەی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: فرۆشتنی نەوتبەرەکەی ئێران بە ڤەنزۆئیلا نیشانەی شکست ھێنانی بایکۆتەکانی ئێرانە.
-
واژۆکردنی یاداشتنامەی هاوکاری گەشتیاریی نێوان ئێران و عێراق
حوزهیران 13, 2022 17:30یاداشتێکی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری گەشتیاریی لە نێوان وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاریی و دەسکارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزارەتی رۆشنبیری، گەشتوگوزار و میراتی کەونارایی عێراق واژۆ کرا.
-
خەتیب زادە: هێرش بۆ سەر هەولێر نەشتەرگەرییەک بوو کە ئامانجەکەی پێکا
حوزهیران 13, 2022 11:32خەتیب زادە لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: هۆشداریی دەدەینە دۆستانمان لە عێراق کە وشیاری سنوورە جوگرافییەکان و وڵاتەکەیان بن تا لە وڵاتەکەیان لە دژی وڵاتانی دۆستیان وەکوو ئێران کەڵکوەرنەگیردرێت.