-
پزشکیان: دەزگەی دیپلۆماسیمان هەرگیز لە مافەکانی گەلی ئێران پاشگەز نابێتەوە
تهمووز 21, 2026 13:03سەرۆک کۆماری ئێران بە پێداگری لەسەر پابەندبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مافەکانی گەلی ئێران لە پڕۆسەی دانوستانەکاندا، ڕاشیگەیاند: دانوستانەکان لەسەر بنەمای کەرامەت، بەرژەوەندی، حیکمەت و سەربەرزیی وڵات دەستی پێکردووە و دەزگەی دیپلۆماسی هەرگیز لەسەر مافەکانی گەلی ئێران سازش ناکات و تەنیا یەک هەنگاویش پاشگەز نابێتەوە.
-
بەقایی : ئەمریکا بە پەلامار بۆسەر ژێرخانەکانی ئێران جارێکی دیکە لۆژیکی کاولکەری خۆی نیشان دا
تهمووز 21, 2026 15:44وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی ئەمریکا بە پەلامار کردن بۆسەر دامەزراوە و ژێرخانە مەدەنییەکان جارێکی دیکە لۆژیکی کاولکەری خۆی نیشان داوە .
-
دەریادار ئیرانی: هێزی دەریایی ئەرتەش بەردەوامە لە هەڵمەتەکانی
تهمووز 21, 2026 15:10فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لەسەر بەردەوامبوونی لێهاتووانەی هەڵمەت و ئەرکەکانی ئەم هێزە، راشیگەیاند : دوژمنی ئەمریکایی - زایۆنی دەبێ بەرامبەر بە جەنایەتەکانی بخرێتە بەر لێپرسینەوە و ناچار بە وەڵامدانەوە بکرێ.
-
ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران: کوشتنی خەڵکی مەدەنی بنپێکردنی ئاشکرای مافە نێودەوڵەتییەکانە
تهمووز 21, 2026 12:28ناوەندی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەلامارە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگاکانی خوزستان، بووشێهر، هورموزگان و سیستان و بەلووچستانی بە تووندی ئیدانە کرد و بە بنپێکەری ئاشکرای مافی ژیان، مافە نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستانەکان و ئەرک و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتان سەبارەت بە پاراستنی خەڵکی مەدەنی زانی.
-
عەراقچی: پلان و پێشبینییەکانی دوژمن لەبارەی خۆڕاگریی ئێران هەڵە بوو
تهمووز 19, 2026 17:55وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی پێش شەڕی ١٢ ڕۆژە وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانوستانەکاندا، داخوازی نایاسایی لایەنی بەرامبەر سەبارەت بە وەستاندنی پرۆسەی پیتاندنی قبووڵ نەکرد و پاراستنی سەربەرزی و بەرژەوەندیی نیشتمانی لە سەرووی هەموو شتی دیکە دانا.
-
سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی: وەڵامی هەرجۆرە دڕندەکارییەکی دوژمن دەدەینەوە
تهمووز 19, 2026 12:29فەرماندەری قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا وتی: هێزە چەکدارەکانمان بە پشت بەستن بە ڕێنوینییەکانی فەرماندەی مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان و پشتوانیی گەلەکەمان، بە هەموو تواناوە بەرگری دەکەن لە ئاسایش، سەربەرزی و سەربەستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
ئیدانەی پەلاماردرانی هێزگەی دارخۆین لەلایەن ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانەوە
تهمووز 19, 2026 11:29ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر بنکەی ئەتۆمیی لەحاڵی چێکرانی دارخۆین لە پارێزگای خوزستانی ئیدانە کرد.
-
غەریبئابادی : ئەمریکا لەباتی شەڕ، ڕێکارێکی دیکە بگرنە بەر
تهمووز 18, 2026 17:37جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا وتی : ئەولەوییەتی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگری شێلگیرانە لە وڵات و وەڵامدانەوەی توند بە دەسدرێژکارانە
-
عەلی ئابادی: هێرشکردنە سەر دامەزراوەی ئاوشیرینکەرەوەی جاسک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییە
تهمووز 18, 2026 16:51وەزیری وزەی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەی ئاوشیرینکەرەوەی بونجی لە ڕۆژئاوای شاری جاسک کە لە ئەنجامدا بووە هۆی پچڕانی ئاوی 20 گوند ئەو کارەی بە تاوانی جەنگی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامە مرۆییەکان ناوبرد.
-
درێژەی وەڵامی توندی سپا ؛ هێرش بۆسەر ئامانجە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوەیت بەحرەین و ئەردەن
تهمووز 18, 2026 16:15سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە دەستدرێژی ئەمریکا، ناوەند و بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە کوەیت، بەحرەین و ئوردن بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەنەتە ئامانج و ئەم ئۆپەراسیۆنانە تا ڕاوەستانی دەستدرێژییەکە بەردەوام دەبن.