زانست و ژیان

  • مەندڵ و ڕووەکی پۆڵکەی باخچە

    مەندڵ و ڕووەکی پۆڵکەی باخچە

    ته‌مووز 08, 2025 13:30

    مەندڵ تێبینی حەوت سیفەتی کرد کە ڕووەکی پۆڵکە هەیەتی. وەک ڕەنگی گوڵ، بۆ نموونە سیفەتێکە توانای بۆ مانەوەی هەیە. وە هەر سیفەتێک کە مەندڵ هەڵیبژاردووە دوو ڕوخساری هاودژییان هەیە، ڕووخساریش شێوەیەکی گۆڕاوە لە شێوەکانی سیفەت بە بۆهێل دیاریکراوە.

  • ئەسترافۆبیا (ترس لە هەورە بروسکە)

    ئەسترافۆبیا (ترس لە هەورە بروسکە)

    ته‌مووز 07, 2025 18:26

    ترس لە هەورە بروسکە یان ئەسترافۆبیا (بە ئینگلیزی: Astraphobia)، بە ترسێکی زۆر و نائاسایی لە هەورە بروسکە دەگوترێت ئەسترافۆبیا بە جۆرێک لە فۆبیای تایبەت دادەنرێت کە یەکێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیی دڵەڕاوکێ، ئەم ترسە دەکرێت لە هەموو تەمەنێکدا دووچاری مرۆڤەکان ببێت بەڵام لای منداڵان باوترە بە بەراورد بە گەورەکان، یاخود کاتێک بە منداڵی دووچاری ئەم ترسە دەبن هەتا گەورەییش لەگەڵیان دەمێنێتەوە، هەورە بروسکە دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی کاردانەوەی زۆر توند لای ئەو کەسانەی ئەسترافۆبیایان هەیە. 

  • گالیۆم

    گالیۆم

    ته‌مووز 07, 2025 10:23

    گالیۆم (بە عەرەبی: الغاليوم، بە ئینگلیزی: Gallium)، توخمێکی کانزایی تێکشکێنەرە، بە (GA) هێما دەکرێت کە ڕەنگێکی زیوی هەیە، زۆرجاریش بە توخمە کیمیاییە تێکشکێنەرەکە ناو دەبرێت.

  • مێژووی فەلسەفەی ستۆیسیزم یان ڕەواقیە

    مێژووی فەلسەفەی ستۆیسیزم یان ڕەواقیە

    ته‌مووز 06, 2025 14:32

    ڕێبازی فەلسەفی ستۆیسیزم (ڕەواقیە) لەلایەن فەیلەسووف (زینۆن) سێ سەدە پێش زایین لە ئەسینای کۆن دامەزرا؛ بەڵام ڕێبازەکە ئەو سەرنج و تێڕامانەی ڕانەکێشا بۆ لای خۆی بە تایبەتی کە سەردەمەکەی هاوکات بوو لەگەڵ سوقرات و ئەفلاتوون و دواتریش ئەرستۆ . یۆنان بەرەو پاشەکشە چوو و فەلسەفە و زانست بارگەیان گواستەوە بۆ ڕۆمای پایتەختی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی کە بەردەوام لە گەشەکردندا بوو.

  •   چۆن وا لە منداڵ بکەم دەست نەکات بە لووتیدا؟

    چۆن وا لە منداڵ بکەم دەست نەکات بە لووتیدا؟

    ته‌مووز 06, 2025 13:33

    خووی دەستکردن بە لووتدا خوویەکی بەناوبانگە و هۆکاری جیاوازی هەیە، جیا لە هۆکارەکانی ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە دایک و باوک بۆ تەرکپێکردنی ئەم خووە، مامەڵەی دروست لەگەڵ منداڵەکە بکەن.

  • زانیاری لەسەر نەخۆشی پارکینسۆن

    زانیاری لەسەر نەخۆشی پارکینسۆن

    ته‌مووز 05, 2025 16:10

    نەخۆشی پارکینسن یان پارکینسۆن (بە ئینگلیزی: Parkinson's disease) نەخۆشییەکە پەیوەندی بە کۆئەندامی دەمارەوە هەیە و دەبێتە هۆی جووڵەی نەخوازراو و جڵەونەکراو لەلایەن کەسەکەوە وەکوو لەرزین، تووندبوونی جومگەکان، لەدەستدانی هاوسەنگی لەش و جووڵە. نەخۆشی پارکینسۆن نەخۆشییەکی دەمارەیی بەرەوپێشچوونە و کاریگەری لەسەر جووڵە هەیە و دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانە.  

  • ئامۆژگاری پزیشکی بۆ سەلامەتی و تەندروستی چاوەکان

    ئامۆژگاری پزیشکی بۆ سەلامەتی و تەندروستی چاوەکان

    ته‌مووز 05, 2025 10:53

    چاوەکان ئەندامێکی بنەڕەتی بینینن، چاوەکان بەکامێرای وێنەگرتن پێناسە دەکرێن بەڵام تا ئێستا هیچ کامێرایەک بە ناسکی و جوانی و وردەکاری وەک چاو دروست نەکراوە، پێشەوەی چاو بە پەردەیەکی ناسک داپۆشراوە کە پێی دەوترێت پێڵو، کە چاو لە تەپوتۆز یان کارتێکەری دەرەکی دەپارێزێت.

  • پێست

    پێست

    ته‌مووز 04, 2025 16:00

    پێست وەکو بەرگریەکی بەهێز لە چوونە ناوەوەی میکرۆب بۆ لەشە. بونیادی پێست لەدوو بەشی بنەڕەتی پێک هاتووە؛ بەشی دەرەوەی پێی دەگوترێت (ئەپیدریم) بەشی ناوەوەی پێی دەگوترێت (درێم) .

  •  سڕبوونی دەست و قاچ چییە؟

    سڕبوونی دەست و قاچ چییە؟

    ته‌مووز 04, 2025 12:00

    سڕبوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به‌ مێروولەکردنی ده‌ست و قاچ و ته‌زوو هاتن پێیاندا کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ن به‌ ته‌نها یان به‌یه‌که‌وه‌ ده‌بنه‌ هۆی بێزارکردنی نه‌خۆش و ڕێگری ده‌که‌ن له‌ ئه‌نجامدانی کاروباری ڕۆژانه‌ی ئه‌و که‌سه‌ له‌گه‌ڵ تێکچوونی خه‌و و خه‌به‌ر بوونه‌وه‌.