تورکیا
-
هاوسەرۆکی «ھەدەپە»: وای ھەڵدەگرت دوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا «دەمیرتاش» ئازاد بکرێت
کانونی یهکهم 23, 2020 21:02«پەروین بوڵدان» هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا«هەدەپە» لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا لە شاری ئەستەمۆڵ وێڕای ئاماژەکردن بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای لەبارەی ئازادکردنی«سەڵاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوی «هەدەپە» ڕایگەیاند: وای ھەڵدەگرت دوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا «دەمیرتاش» و تەواوی زیندانییە سیاسییەکانی دیکە ئازاد بکرێن، کەچی تا ئێستا ئەوە ڕووی نەداوە.
-
ئەردوغان: بڕیارەکەی دادگەی ئەورووپا مەرایی کارانەیە
کانونی یهکهم 23, 2020 17:11سەرۆک کۆماری تورکیا داخوازیی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپای بۆ ئازاد کردنی «سەلاحەددین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیای بە مەرایی کارانە زانی.
-
٢٧ ساڵ زیندان بۆ ڕۆژنامەنووسێکی دوورخراوەی تورکیا
کانونی یهکهم 23, 2020 14:38سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی «جمھورییەت» کە لە بارەی ناردرانی چەک لە لایەن تورکیاوە بۆ تیرۆریستانی سووری ھێندێک زانیاریی لەقاو دابوو، ٢٧ ساڵ زیندانی بۆ بڕدراوەتەوە.
-
نەیارەتیی ئاڵمانیا لەگەڵ بایکۆتی چەکەمەنیی تورکیا لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە
کانونی یهکهم 23, 2020 06:16ئاڵمانیا دژی داخوازیی یۆنان بۆ بایکۆتکردنی چەکەمەنیانەی تورکیا لە لایەن یەکێتیی ئەورووپا وەستایەوە.
-
سکاڵای ئەردوغان دژی نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەل
کانونی یهکهم 23, 2020 00:24سەرۆک کۆماری تورکیا دژی نوێنەرێکی پارتی کۆماریخوازی گەل واتە سەرەکی ترین پارتی نەیاری دەوڵەت لە پەرلەمانی تورکیا سکاڵای بردووەتە لای دادگە.
-
داخوازیی مافی مرۆڤی ئەوروپا لەمەڕ ئازادکرانی دەستبەجێی سەلاحەددین دەمیرتاش
کانونی یهکهم 22, 2020 19:01دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەی خۆی دا بڕیاری ئازادکرانی «سەلاحەددین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیای دەرکرد.
-
بەڕێوەچوونی مەشقی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست
کانونی یهکهم 22, 2020 09:52وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: مەشقی ھێزی دەریایی ئەم وڵاتە لە دەریای ناوەڕاست بەڕەوە چووە.
-
دادگای تورکیا سزای 22 ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گۆڤەن سەپاند
کانونی یهکهم 21, 2020 18:01دادگای ئامەد سزای 22 ساڵ و سێ مانگ زیندانی بە سەر سیاسەتمەداری کورد لەیلا گۆڤەن ھاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)دا سەپاند.
-
بە پێی راپرسیەک : زۆربەی خەڵکی تورکیا لە گەڵ سیستمی سەرۆکایەتی دا نین
کانونی یهکهم 21, 2020 18:00بە پێی راپرسیەکی کۆمپانیای راوەرگرتنی AREA ی تورکیا ، سەتی 52.7 ی خەڵکی ئەم وڵاتە خوازیاری گەڕانەوە بۆ سیستمی پەرلەمانین .
-
وەزیری تەندروستیی تورکیا: 20 هەزار و 316 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
کانونی یهکهم 21, 2020 17:50وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 158 هەزار و 892 پشکنین ئەنجام دراون؛ 20 هەزار و 316 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.