کانونی یه‌که‌م 21, 2020 18:01 Asia/Tehran
  • دادگای تورکیا سزای 22 ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گۆڤەن سەپاند

دادگای ئامەد سزای 22 ساڵ و سێ‌ مانگ زیندانی بە سەر سیاسەتمەداری کورد لەیلا گۆڤەن ھاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)دا سەپاند.

بەپێی‌ هه‌واڵی‌ میدیاکانی‌ تورکیا، دانیشتنی دادگا بۆ سکاڵای دژ بە لەیلا گۆڤەن ھاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) لە 9ھەمین لقی دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، لەیلا گۆڤەن لە سکاڵاکەدا بە " 18 تاوان تاوانبار" کراوە.

داواکاری گشتیی لە دانیشتنەکەدا تۆمەتەکانی "دامەزراندن و بەڕێوەبردنی رێکخستن، ئەندامبوون لە رێکخستن، ھاندانی گەل بۆ کۆبوونەوە، خۆپیشاندان و رێپێوان لە دژی یاسا، بەشداریکردن لە رێپێوانی دژ بە یاسا، خستە پاڵ گۆڤەن و داوای کرد سزای زیندانیکردنی 22ساڵ و سێ‌ مانگی‌ بەسەردا بسەپێنێت.

لەیلا گۆڤەن ھاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری پێشوی ھەدەپە لە جۆلەمێرگ، دەستەی دادگاکەش بڕیاری دەستگیرکردن و سزای 22 ساڵ و 3 مانگی زیندانی بەسەردا سەپاند.

سەرپەیڤ