-
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: ٣٢ خۆفڕی ئەرتەشی ئۆکراینیامان لەنێو بردوە
کانونی یهکهم 31, 2023 03:30وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە پەلاماری خۆفڕانەی قورسی ئەرتەشی ئۆکراینیای بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە بەرپەرچ داوەتەوە.
-
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەرکی بنکەی ئایپەک لە واشینگتۆن
کانونی یهکهم 31, 2023 06:45تاقمێک لە چالاکان دوێنی هەینی لەبەردەرکی نووسینگەی کومیتەی کاروباری گشطی ئەمریکی - ئیسڕائیلی ناسراو بە ئایپەک لە واشینگتۆن کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕیوە برد.
-
فرۆشرانی بارێکی چەکەمەنی دیکەی ئەمریکا بە ڕژیمی زایونیستی
کانونی یهکهم 31, 2023 05:00وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بارێکی چەکەمەنی دیکەی بە ڕژیمی زایونیستی فرۆشتوە.
-
وشداریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە زیادبوونی شەڕ و توندوتیژی لە جیهاندا
کانونی یهکهم 30, 2023 12:20ژمارێک ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی وشدارییان داوە سەبارەت بە زیادبوونی شەڕ و توندوتیژی لە جیهان و دۆخی کارەساتباری فەلەستینییەکان.
-
وشداری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەحاند سەرهەڵدانی کارەساتی دەرمانی لە کەرتی غەززە
کانونی یهکهم 30, 2023 08:50نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری داوە سەبارەت بە کەم و بەرتەسک بوونەوەی دەسڕاگەیشتنی هەزاران برینداری فەلەستینی بە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە کەرتی غەززەدا.
-
بەردەوامیی خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین لە ئەمریکا و گیرانی دەیان کەس
کانونی یهکهم 30, 2023 07:40خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین لە لۆسانجلێس و نیویۆرک بە داخستنی ڕێگاکانی بەرەو دوو فڕۆکەخانەی پڕهاتووچۆ لە ڕۆژانی قەرەباڵغی پشووی ئەم وڵاتەدا، خوازیاری گرنگیدان بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بوون. ژمارێک لە سەرچاوەکان باسی قۆڵبەستکرانی زیاتر لە شەست کەسیان کردووە.
-
ئیرەوانی کردەوەی تیرۆریستی زایونیستەکانی بەئاراستەی شەهیدکردنی سەردار سەید ڕەزی شەرمەزار کرد
کانونی یهکهم 28, 2023 06:00ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، کردەوەی قێزەونی شەهیدکردنی سەید ڕەزی مووسەوی ڕاوێژکاری باڵای جەنگی ئێران لە سووریا لەلایەن ڕژیمی زایونیستیەوەی بەکارێکی سەرشۆڕانەو قێزەونی ئەو ڕژیمە پێناسە کرد.
-
رەخنە گرتن لە بێ دەنگەی کۆمەڵگای جیهانی لەحاند ژینۆساید لە غەززە
کانونی یهکهم 27, 2023 09:20فرانچێسکا ئالبانێزە، پەیامنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری فەلەستین لە پەیامێکدا نووسی: دەبێ پێش بەو ژینۆسایدو قەڵاچۆیە بگیردرێ، بەڵام شایەتی ئەوەین کە کۆمەڵگای جیهانی ڕێگە دەدا درێژەی بێ.
-
ژینۆسایدی فەلەستینیان بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکاو حکومەتە رۆژاواییەکان
کانونی یهکهم 27, 2023 07:00باڵوێزی فەلەستین لە ئینگلیز، کاردانەوەی حکومەتە رۆژاواییەکان بەتایبەت ئەمریکا بەرامبەر بە کارەساتە سامناکەکانی غەززەی، بە جێی شەرمەزاری زانی و وتی: رژیمی زایۆنی بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا درێژە دەدا بە کوشت وبڕی فەلەستینیەکان.
-
داوای پەیامنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ پێکهێنانی دادگەی تایبەت دژ بە رژیمی زایۆنیستی
کانونی یهکهم 26, 2023 10:20پەیامنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مافی نیشتەجێبوون، خوازیاری پێکهاتنی دادگەی تایبەت دژ بە رژیمی زایۆنیستی بوو.