-
پنتاگۆن: بەنیازی بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا نین
تشرینی دووهم 22, 2024 09:20وتەبێژی پنتاگۆن: ئێمە بەنیازی شەڕ کردن لەگەڵ ڕووسیا نین، بەڵام بێگومان هاوڕی لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشە هاوبیرەکانمان بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردنی ئوکراین.
-
لەندەن: پێبەندین بە بڕیاری دادگەی لاهە دژ بە ئیسراییل
تشرینی دووهم 22, 2024 12:50نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیی ئینگلیز لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئەم وڵاتە بڕیاری دیوانی نێودوەوەتیی داد سەبارەت بە گرتنی سەرۆک وەزیران و وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی زایۆنی جێبەجێ دەکا.
-
ئولیانۆف: ڕۆژاواییەکان هەڵەیەکی گەورەیان کرد
تشرینی دووهم 21, 2024 15:33نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا بە ئاماژە بە هەوڵی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی بە ئەمریکایشەوە بۆ پێشکەشکردنی دەقی بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانی لە ئەنجومەنی بڕیاردەراندا، پەسەنکرانی ئەو دەقەی بە هەڵەیەکی یەکجار گەورە وەسف کرد.
-
کوژرانی ٣٨٠ سەرباز و ئەفسەری ئوکراینی
تشرینی دووهم 21, 2024 15:33وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی پێشڕەوی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە دۆنێتکس و کوژرانی ٣٨٠ ئەفسەر و سەربازیی سوپای ئوکراینی کرد.
-
پێداگریی لەسەر گرینگایەتی هاوکاریی ئێران و ئاژانس
تشرینی دووهم 21, 2024 13:00ستێفان دوجاریک-ی وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، جەختی کرد لەسەر گرینگیی هاوکاریی ئێران دەگەڵ ئەو ئاژانسە.
-
بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی جووتیارانی ئینگلیزی دژی سیاسەتەکانی حکومەت
تشرینی دووهم 20, 2024 13:40هەزاران کەس لە جووتیارانی ئینگلیزی دژی سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد
-
وشداری یونیسێف سەبارەت بە ئاسایی کرانەوەی کوشتاری منداڵان لە غەززە و لوبنان
تشرینی دووهم 20, 2024 06:42وتەبێژی ئاژانسی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف بێدەنگەی کۆڕ و کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە ئاسایی کرانەوەی کوشت و کوشتاری منداڵان لە کەرتی غەززە و لوبنانی دایە بەر ڕەخنەی تووندەوە.
-
ئەمریکا :درێژە ئەدەێن بە هاوکاری کردن لەگەڵ هاوپەیمانانی ئوروپایی لە بارەی ئێران
تشرینی دووهم 20, 2024 06:01" مەتیو میلر" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ڕاپۆرتی ئەمدواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وهەوڵی سێ وڵاتی ئەوروپایی بۆ ڕێک وپێک کردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی وتی: درێژە ئەدەێن بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەوروپایی خۆمان لەبارەی ئێران
-
ئوکراین بۆ یەکەم جار بە مووشەکی ئەمریکایی پەلاماری ڕووسیای دا
تشرینی دووهم 19, 2024 15:51هێزە چەکدارەکانی ئوکراین ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار ناوچەیەکی سەرسنووری ڕووسیایان بە مووشەکی ئەمریکایی "ئەتەک مەکس" دایە بەر پەلامار.
-
لاگری نەتەوەکان لە خەڵکی غەزەو لوبنان لە جیهان
تشرینی دووهم 19, 2024 08:40خەڵکی وڵاتانی جۆراجۆری جیهان دیسان بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستین و لوبنان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.