-
شەڕ و پێکدادانی حەشدی شەعبی لەگەڵ داعش؛ ١٢ تیرۆریست کوژران
حوزهیران 07, 2022 01:21ژێدەرە عێراقییەکان سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە باسی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی تیپی دوانزەی حەشدی شەعبی و تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی تارمییە هەڵکەوتوو لە باکووری بەغدای پێتەختی عێراقیان کرد.
-
بەرھەم ساڵح:عێراق ھۆکارێکی بنەماییەلەپاوەجێیی ناوچەکەدا
حوزهیران 07, 2022 03:57بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی کەم کرانەوەی ئاڵۆزی و قەیرانەکان وتی: عێراق ھۆکارێکی بنەماییە لە پاوەجێیی ناوچەکەدا.
-
بە سەردانێکی رانەگێندراو ، وەزیرانی دەرەوەی ئەردەن و میسر گەیشتنە بەغدا
حوزهیران 06, 2022 17:14ئهمڕۆ وهزیرانی دهرهوهی وڵاتانی میسر و ئوردن له سهردانێکی لهناکاو و بهفهرمی، گهیشتوونهته بهغدا و لهلایهن وهزیری دهرهوهی عێراق فوئاد حوسێن له فڕۆکهخانهی بهغدا پێشوازیی کران.
-
بەرهەم ساڵح : پێویستە روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بکەینە ئەرکێکی نیشتمانی
حوزهیران 06, 2022 10:51بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری ژینگە، نوێنەرانی رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، یونسکۆ و رێکخراوە مەدەنییەکانی عێراق کە تایبەتن بە پاراستنی ژینگە کۆبوەوە و رایگەیاند، پێویستە روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بکەینە ئەرکێکی نیشتمانی، چونکە هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئایندەی وڵاتەکەمان.
-
لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای دیالە ١١ کەس کوژران و بریندار بوون
حوزهیران 05, 2022 08:17لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەی ئەلعەبارە لە پارێزگای دیالە لە عێراق 11 کەسی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.
-
کوژرانی ١٣ تیرۆریستی داعشی لە ٣ پارێزگای عێراق
حوزهیران 04, 2022 10:08وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی کوژرانی ١٣ تیرۆریستی داعشی کرد لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتیی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە سێ پارێزگای ئەم وڵاتە
-
ئەمریکییەکان مانگی ڕابردوو ٦٠ گەشتی ئاسمانیی نادیاریان ھەبووە
حوزهیران 04, 2022 14:22«جەبار مەعموری» ئەندامی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە قسەگەلێکدا ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکی لە بنکەی «حەریر» لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ٦٠ گەشتی ئاسمانیی نادیاریان ھەبووە.
-
تۆمار کرانی دەرمانی ئێرانی لە عێراق دا
حوزهیران 03, 2022 12:16وەزیرانی تەندروستیی ئێران و عێراق لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی ھاوکارییە پزیشکییەکانی دوو وڵات و خێراکردنەوەی ڕەوتی تۆمار کرانی داوودەرمانی چێکراوی ئێران لە عێراق دا پێیان داگرت.
-
پێداگریی «کازمی» لە سەر قوڵایی پەیوەندییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی بەغداو تاران لە دیدار لەگەڵ وەزیری تەندروستیی ئێران
حوزهیران 03, 2022 06:39سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران، لە سەر قوڵایی پەیوەندییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییە بەھێزەکانی نێوان ئێران و عێراق پێی داگرت و خوازیاری بەھێزتر بوونی ھاوکاریی نێوان دوو وڵات بوو.
-
دیداری سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری تەندروستیی ئێران
حوزهیران 03, 2022 05:18«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماریب عێراق لەگەڵ « بەھرام عەینوڵڵاھی» وەزیری تەندروستیی ئێران دیداری کردو لە دیدارەکەش دا ھەردوک لا جهختیان کردهوه لهگرینگایەتیی ئاڵوگۆرکردنی شارهزایان و ئهزمونهکان و کاراکردنی لێکتێگهییشتن و رێککهوتننامهکانی نێوان دوو وڵات و بهھێزکردنی ھاریکاری لهبواری تهندروستی و بهرهنگاربونهوهی نهخۆشی و پهتاکان.