دیداری سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری تەندروستیی ئێران
«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماریب عێراق لەگەڵ « بەھرام عەینوڵڵاھی» وەزیری تەندروستیی ئێران دیداری کرد‌و لە دیدارەکەش دا ھەردوک لا جه‌ختیان کرده‌وه له‌گرینگایەتیی ئاڵوگۆرکردنی شاره‌زایان و ئه‌زمونه‌کان و کاراکردنی لێکتێگه‌ییشتن و رێککه‌وتننامه‌کانی نێوان دوو وڵات و به‌ھێزکردنی ھاریکاری له‌بواری ته‌ندروستی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تاکان.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق، «به‌رهه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیی کرد له «به‌هرام عه‌ینوللاھی» وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران سڵاوی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ره‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی گه‌یانده «به‌رهه‌م ساڵح» و سه‌رۆک کۆماری عێراقیش سڵاوی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی ئێران کرد.
هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا گفتوگۆکرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ و جه‌ختکرایه‌وه له‌گرنگی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له سه‌رجه‌م بواره‌کان رووه‌و خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ردو وڵات و گه‌لی دۆست و ته‌واوی ناوچه‌که، ھه‌روه‌ھا دوپاتکرایه‌وه له‌گرنگی ئاڵوگۆرکردنی شاره‌زایان و ئه‌زمونه‌کان و کاراکردنی لێکتێگه‌یشتن و رێککه‌وتننامه‌کانی نێوان هه‌ردولا و به‌ھێزکردنی ھاریکاری له‌بواری ته‌ندروستی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تاکان.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێرانیش جه‌ختی له‌پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق کرده‌وه، ھه‌روه‌ھا پاپه‌ندبوونی وڵاته‌که‌ی دوپات کرده‌وه بۆ فراوانکردنی ئاستی هاریکاری له نێوان هه‌ردو وڵات به‌ئاڕاسته‌ی خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ھاوبه‌شه‌کان.