شەڕ و پێکدادانی حەشدی شەعبی لەگەڵ داعش؛ ١٢ تیرۆریست کوژران
ژێدەرە عێراقییەکان سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە باسی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی تیپی دوانزەی حەشدی شەعبی و تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی تارمییە هەڵکەوتوو لە باکووری بەغدای پێتەختی عێراقیان کرد.
کەناڵی هەواڵیی سابرین نیوزی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمرۆ سێشەممە ڕایگەیاند: لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی تیپی دوانزەی حەشدی شەعبی و تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی تارمییە، لانیکەم دوانزە تیرۆریست کوژ کوژراون.
«حەشدی شەعبی» ساڵی ٢٠١٤ دوابەدوای ئەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش دەستی گرت بە سەر بڕێک لە ناوچەو شارەکانی ئێراق ، بە فەتوای «ئایەتووڵڵا سیستانی» مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پێکهات و ساڵی ٢٠١٦ بە ڕەزامەندیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کەوتە ژێر ڕکێفی سەرکردایەتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە.
هێزە عێراقییەکان بەردەوام بۆ دڵنیا بوون لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش و هێزە هەڵاتووەکانیان، دەستیان کردووە بە گەڕان، پشکنین و پاکتاو کردنەوە و ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە سەرانسەری عێراقدا.