-
«عەسائیبی ئەھلی حەق»: ڕژێمی زایونی و ئەمریکا ھۆکارانی تەقینەوەکەی بەغدان
تهمووز 21, 2021 04:20سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق» وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی ئەمریکا بۆ ھێزمەند کردنی تاقمۆکەی داعش لە عێراق وتی: واشێنگتۆن لەم ئاراستەیەدا لە دەزگای سیخوڕیی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی یارمەتی وەردەگرێت.
-
ڕژێمی زایونی سیخوڕیی بەسەر سەرۆک کۆمارانی عێراق و فەرەنساشەوە کردووە
تهمووز 21, 2021 03:45بەپێی ڕاپۆرتێکی «واشێنگتۆن پۆست»ی ئەمریکی، ٥٠ هەزار کەس بەهۆی بەرنامەیەکی ڕژێمی زایونییەوە بەناوی «پیگاسۆس» هەوڵی سیخوڕی کردن بەسەریانەوە دراوە کە لەو لیستەدا موبایلی «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و «ئیمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەڕەنساش بەدی دەکرێت.
-
داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی شارۆچکەی سەدر ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی بەغدای پێتەختی عێراقی کە دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە، بە ئەستۆ گرت
تهمووز 20, 2021 02:53تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی شارۆچکەی سەدر ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی بەغدای پێتەختی عێراقی کە دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە، بە ئەستۆ گرت.
-
عەممار حەکیم: ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق دەبێ زیاتر بۆ پاراستنی گیانی شارومەندان ھەوڵ بدەن
تهمووز 19, 2021 21:33«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی «حیکمەتی نیشتیمانی»ی عێراق لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە تەقینەوەکەی شەوی سێ شەممەی شارۆچکەی سەدری بەغدا،خوازیاری ھەوڵی زیاتری لایەنە ئاسایشتییەکان بوو بۆ پاراستنی گیانی شارومەندانی عێراقی.
-
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا بۆ ٢٩ کەس ھەڵکشا
تهمووز 19, 2021 21:15سەرچاوە عێراقییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدایان کرد بۆ ٢٩ کەس.
-
لە تهقینهوهکهی بهغدا زیاتر له 28 کهس کوژران
تهمووز 19, 2021 18:49سهرچاوهیهکی ئهمنی له بهغدای پایتهختی عێراق رایگهیاند، لهئهنجامی تهقینهوهکهی ئێوارهی ئهمڕۆی ناوچهی سهدر، زیاتر له 28 (بیست و هەشت) کهس کوژراون و زیاتر له 66 (شەست و شەش) کهسی دیکهش برینداربوون.
-
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدەکان کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت
تهمووز 19, 2021 04:27کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی پارتەکان و پێدانی ژمارە بەکاندیدەکان تەواوکراون و لەم قۆناغەدا کشانەوەی کاندیدەکان کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت، لەئێستاشدا ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوامییان هەیە.
-
دوو لیواى هاوبهش لهنێوان سوپا و پێشمهرگه پێکدههێندرێت
تهمووز 18, 2021 19:16دوو لیواى هاوبهش لهنێوان سوپاى عێراقو پێشمهرگه پێکدههێنرێت، بریکارى وهزارهتى پێشمهرگهش زانیارى زیاتر لهوبارهیهوه ئاشکرادهکاتو ڕایدهگهیهنێت، دوای ئەوەی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی بەرگری عێراقو وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوون، بڕیارە دوو لیوای هاوبەشیش پێکبهێنرێت.
-
تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق بە تورکیا دەبەسترێتەوە
تهمووز 18, 2021 10:57عێراق بڕێک کارەبا لە تورکیا دەکڕێت و تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق بە تورکیا دەبەسترێتەوە.
-
مستەفا کازمی دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمیی ڕاگەیاند
تهمووز 17, 2021 02:40ئێوارەی هەینی ١٦ی تەمووز سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمیی ڕاگەیاند.