-
بەرنامەی جیهانیی خۆراک : لە هەر دە منداڵێک کە لە غەززەدان نۆ کەسیان لەبرسیەتی ئازار دەکێشن
حوزهیران 09, 2024 03:15بەرنامەی جیهانیی خۆراک سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیان لەبەر پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، لە هەر دە منداڵێک کە لە غەززە دان، نۆکەسیان لە کەمبوونی توندی خۆراک ئازار دەکێشن.
-
ژوماری شەهیدان لە ناوەڕاستی غەززە گەیشتووەتە سی و شەش هەزار و هەشتسەد و یەک کەس
حوزهیران 08, 2024 17:18لە درێژەی ڕەگەزکوژی ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی لە کەرتی غەززە ، تۆپخانە و فڕۆکەجەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناوچە جوربەجورەکانیان داوەتە بەر پەلامار کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
-
بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و درێژەی شەڕ لەم کەرتە
حوزهیران 08, 2024 06:00ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادان و شەهید بوونی هەژمارێک لە فەلستینییەکانیان کردووە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززەدا.
-
حەماس: تەسلیمی هیچ زەخت و گوشارێک نابین
حوزهیران 06, 2024 10:36یەکێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی لە هەموو بەرەکاندا چەقیوەتە نێو زەلکاوێکی ستراتژیک، پێیداگرت: نیازی نەتانیاهوو پەرەپێدانی شەڕە، بەڵام حەماس هەرگیز لە داخوازە سەرەکییەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە و تەسلیمی هیچ زەخت و گوشارێکیش نابێ.
-
هەنییە: ئێمە رادێین لەگەڵ هەر ڕێککەوتنێک کە راگیردرانی شەڕ و چوونەدەری داگیرکەران بگرێتەوە
حوزهیران 06, 2024 09:32سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی حەماس رایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە لێبڕشتانە و بە ڕوانگەیەکی ئەرێنیەوە دەجوڵێتەوە بەرامبەر بە هەرچەشنە ڕێککەوتنێک کە ڕاگیردرانی شەڕ و چوونەدەری داگیرکەران بگرێتەوە.
-
بڵاوکرانەوەی دوایین پەیامی فەرماندەرێتیی گوردانەکانی قەسام ڕوو لە دانوستانکاران لە دەرەوە
حوزهیران 06, 2024 04:41ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان پەیامی فەرماندەرێتیی گوردانەکانی قسام ڕوو لە دانوستانکاران لە دەرەوەی بڵاو کردەوە.
-
زیانی قورسی زایۆنییەکان لە هەڵمەتی گوردانەکانی قەسامدا
حوزهیران 05, 2024 07:45گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کە ١٥ سەرباز و چەن تانکێکی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەی پێکاوە.
-
کاربەدەستێکی حەماس: پێشنیارێکی تازەمان نییە سەبارەت بە ئاگربڕ
حوزهیران 05, 2024 07:36غازی حەمد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە قسەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی سەبارەت بە ئاراستەکرانی پێشنیاری تازەی ئاگربڕ وتی کە هیچ پێشنیارێکی تازەمان پێ نەدراوە کە وەڵامی ئەرێنی یا نەرێنییان بدەینەوە.
-
سێبەری ڕەشی قات و قڕی خەریکە باڵ دەکێشێ بە سەر باکووری کەرتی غەززەدا
حوزهیران 05, 2024 06:06ئانڕوا ڕایگەیاند کە هەموو دانیشتووانی کەرتی غەززە لەبەر نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە بە هۆی پەککەوتنی کەرەستەکانی ئاوشیرینکەری ئەم ناوچەیە، مەترسیی مردنیان لە سەرە.
-
پەلامارە ئاسمانی و زەوینییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بەردەوامە
حوزهیران 04, 2024 17:26بە شەهید بوونی حەفتا و یەک فەلەستینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتۆتە سی و شەش هەزار و پێنسەد و پەنجا کەس.