جەهادی ئیسلامی: دوژمن بە سنووردارکردنی مزگەوتی ئەقسا لەدووی بەجولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425310-جەهادی_ئیسلامی_دوژمن_بە_سنووردارکردنی_مزگەوتی_ئەقسا_لەدووی_بەجولەکەکردنی_مزگەوتی_ئەقسایە
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە کاردانەوە بە سنووردارکرانی هاتنی نوێژخوێنان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان رایگەیاند کە دوژمن بە سنووردارکردنی مزگەوتی ئەقسا بەشێک لە پلانەکەی خۆی سەبارەت بە بەجولەکەکردنی فەلەستینی داگیرکراو و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان پێ و شوێن دەگرێ.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 20, 2024 09:30 Asia/Tehran

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە کاردانەوە بە سنووردارکرانی هاتنی نوێژخوێنان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان رایگەیاند کە دوژمن بە سنووردارکردنی مزگەوتی ئەقسا بەشێک لە پلانەکەی خۆی سەبارەت بە بەجولەکەکردنی فەلەستینی داگیرکراو و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان پێ و شوێن دەگرێ.

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وشداری دا بە بنیامین نەتانیاهوو و وەزیرانی کابینەکەی سەبارەت بە سنووردارکردنی دەسڕاگەیشتنی نوێژخوێنان بە مزگەوتی ئەقسا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.

جەهادی ئیسلامی وتیشی: سنووردار کردنی هاتنی نوێژخوێنان بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا پیشان دەدات کە دوژمن مزگەوتی ئەقسا وەک بەشێک لە پلانەکەی سەبارەت بە بەجولەکە کردنی فەلەستین و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان چاو لێ دەکات.بزوتنەوەی حەماسیش گەڵاڵەکەی زایۆنییەکان سەبارەت بە پێشگری بە هاتنی نوێژخوێنانی فەلەستینی بۆ نێو مزگەوتی ئەقسای ئیدانە کرد و ڕایگەیاند قەبووڵکردنی ئەم گەڵاڵەیە پەرەسەندنی زیاتری جەنایەتەکانی زایۆنییەکانی بەدواوە دەبێ.

بن گوێر لە ئەندامانی کابینەی تووندڕەوی نەتانیاهوو داوای ئەوەی کردووە کە لە مانگی ڕەمەزاندا هاتنی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆاژواوە بۆ مزگەوتی ئەقسا بە تەواوەتی قەدەغە بکرێ.