وتەبێژی گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس لە گوتارێک دا ڕایگەیاند سەرلەئێوارەی دوێنێ شەممە چەند چەکداری زایۆنیستیان لە هەڵمەتێک لە باکوری غەزە دەست بەسەر کردوون.
وەزارەتی تەندروستی غەزە لە نوێترین ئاماری دا ڕایگەیاند کە شەهیدانی ئەو کەرتە لە ئاکامی پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی گەیشتە سی و پێنج هەزارو هەشت سەدو پەنجاو حەوت کەس و هەشتا هەزارو دوو سەدو نەوەدو سێ کەسیش بریندار کراون.
تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە بەرە جۆربەجۆرەکانی شەڕی دژ بە رژێمی زایۆنیستی، سێ تانکی مێرکاوا چواری سوپای رژێمی زایۆنییان لە دەورووبەری "عیمارەتی حبوب" و شەقامی قوتابخانەی کچان لە ئوردوگای جەبالیا لە باکوری غەززە بە رۆکێتی دژەزرێی یاسینی١٠٥ کردە ئامانج.
تاقمە خۆڕاگرەکان، کاردانەوەیان پێشاندا بەرامبەر ئامادەیی وڵاتانی ئوروپایی بۆ بەڕەسمییەت ناسینی وڵاتی فەلەستین و ئەو مەسەلەیان، بە گۆڕانێکی مەزن زانی لە هەڵوێست و سیاسەتی وڵاتان لەئاستی جیهاندا بۆ پشتگریی لە ئارمانجی گەلی فەلەستین.
هەواڵدەریی "سەما"ی فەلەستین، ڕایگەیاند: دە کەس لەو شەهیدانە لە بۆردومانی بەنزینخانە لە گەڕەکی "زەیتون" لەشاری غەززە، شەهیدبوون. هەروەها لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا بیست کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی پەلاماری ئاسمانیی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، زیاتر لە دە فەلەستینی شەهیدو ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدانی خزمەت لە زانکۆی تاران وتی: لە دوایین دیداروچاوپێکەوتن کە لەگەڵ شەهید ڕەئیسی هەمبوو بەڕێزیان پیداگریان دەکردە سەر هەڵوێستە پاوەجیی کانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە داکۆکی کردن وپشتیوانی کردن لە گەلی فەلەستین
بەڕێزئیماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ، بەرلەنێوەڕووی ئەمڕۆ لەدیدارلەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ، بە نوێنەرایەتی لەحکۆمەت وگەلی فەلەستین، کارەساتی کۆچی سەرۆک کۆمارووەزیری کاروباری دەرەوەوهاوڕێکانیان سەرەخۆشی کرد لە حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی وگەلی ئێران
گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی حەماس ڕایگەیاند، ژمارێک چەکداری زایۆنی لە بۆسەیەکی شەوانە لە کەرتی غەززە، بریندار بوون.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم لە گوتارێک دا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیستی لەهیچ شتێک بەڕادەی خۆڕاگری ترس و سام دایناگرێ.