سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ١٥ فریاکەو و بەرگریکاری مەدەنی غەززەی ڕفاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437252-سوپای_ڕژێمی_زایۆنیستی_١٥_فریاکەو_و_بەرگریکاری_مەدەنی_غەززەی_ڕفاند
نوسینگەی زانیاری گەیاندنی حکومیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ١٥ فریاکەو و ماموری بەرگری مەدەنی غەززەی لە کاتی ئەنجام دانی ئەرکەکانیان لە ڕەفەح ڕفاندووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 26, 2025 11:16 Asia/Tehran
  • سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ١٥ فریاکەو و بەرگریکاری مەدەنی غەززەی ڕفاند

نوسینگەی زانیاری گەیاندنی حکومیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ١٥ فریاکەو و ماموری بەرگری مەدەنی غەززەی لە کاتی ئەنجام دانی ئەرکەکانیان لە ڕەفەح ڕفاندووە.

نوسینگەی زانیاری گەیاندنی حکومیی لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ، خوازیاری داسەپانی زەخت وگوشاری خیرای کۆمەڵگەی جیهانی لەسەر تیلا ڤیڤ بۆ ئازادکرانی خیرای فریاکەوان ومامورانی بەرگری مەدەنی ڕفێنراو لەلایەن سوپای ڕژێمی زایۆنی بوو. 

لەبەیاننامەی نوسینگەی زانیاری گەیاندنی حکومیی لە کەرتی غەززە هاتووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنی ١٥ کەسی لە کادێری ئۆرژانس وبەرگری مەدەنی غەززە لە ڕەفەح لە باشووری ئەم ناوچە لە دۆخێکدا کە خەرێکی ئەنجام دانی ئەرکی مرۆڤی خۆیان بۆ یارمەتی گەیاندن بە برینداران لە ژێر دارۆپەردوەکان دابوون ، ڕفاندووە.