-
لە هەولێر ڕێگە نەدرا دژی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت
تهمووز 23, 2022 07:09هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ڕێگەیان نەدرا دژی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت.
-
بافڵ تاڵەبانی : با حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان روبەڕوی ئەو پێشهاتە نەخوازراوانە ببنەوە کە ئاسایشت و سەقامگیریی خەڵکەکەی روبەڕوی مەترسی کردوەتەوە
تهمووز 21, 2022 15:00بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: با حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان رووبەڕووی ئەو پێشهاتە نەخوازراوانە ببنەوە کە ئاسایشت و سەقامگیریی خەڵکەکەی روبەڕوی مەترسی کردووەتەوە.
-
سلێمانیش دژی ھێرشەکەی سەر زاخۆ ھاتە دەنگ
تهمووز 21, 2022 12:58ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دژی تۆپبارانەکەی زاخۆ گردبونەوەی ناڕەزایی بەڕێوە براو نوێنەری گردبونەوەکەش رایگەیاند، داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر ئەو "ناهەقیانەی تورکیا بەرامبەر بە گەلەکەمان دەیکات و پشتیوانی خۆشمان بۆ نارەزایەتیەکانی هاوڵاتیانی پارێزگاکانی باشور و ناوەراستی عێراق رادەگەیەنین.
-
مهسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیڵ، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت
تهمووز 21, 2022 07:53«مهسرور بارزانی» سهرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستان لە کاردانەوەیەک دا لەبارەی تۆپبارانەکەی سنوری زاخۆ لە لایەن تورکیاوە ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان، بەردەوام بە شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە تێوە گلێندراوە، لە کاتێکدا کە هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیڵ، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
-
لەسەر ھێرشی دووبارەی تورکیا داوای بانگ کردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەرلەمان دەکرێت
تهمووز 20, 2022 15:27لەسەر ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی زاخۆ داوای بانگ کردنی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەرلەمان و وڵام دانەوە بە تورکیا دەکرێت.
-
مەسرور بارزانى: چارەسەرنەکرانی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندیی عێراق نییە
تهمووز 20, 2022 06:34سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، چارەسەر نەکرانی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لە بەرژەوەندیی ئارامی و سەقامگیریی عێراق نییە.
-
بوومەلەرزەی سێ پۆیینت پێنج ڕیختەری شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی ھەژاند
تهمووز 19, 2022 05:38ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی عێراق باسی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی کردووە بە گوڕی سێ پۆیینت پێنج ڕیختەر لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان .
-
ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی هەولێر
تهمووز 18, 2022 05:15سەرچاوە خۆجێیەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ڕێگای "هەولێر-ئەلکەویر-مەخموور" کەوتەوە.
-
چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیەوێت یەکێتی و پارتی بەشدار بن لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا
تهمووز 18, 2022 02:57هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ڕووداوی گوت: "ئەم هەفتەیە، هەفتەی کۆتایی ململانێ و کۆبوونەوەکان و گفتوگۆکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە، رەنگە بە ئاراستەیەکیش بڕوات بگاتە ئاستی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان، بۆیە گفتوگۆکان لە نێوماڵی شیعە لەم رۆژانە دەبێتە یەکلا بکرێتەوە."
-
ھاتوچۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران خێراتر دەکرێت
تهمووز 18, 2022 02:53بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، بەھۆی ئەنجامدانی چەند رێکارێکی پێویست ھاتوچۆ لە نێوان ھەرێم و ئێران خێراتر دەکرێت.