-
فڕۆکەکانی تورکیا سنووری زاخۆیان بۆردوومان کرد
ئاب 09, 2021 05:43شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی بانکێ-ی سەر بە قەزای زاخۆیان بۆردوومان کرد.
-
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ هێزێکی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان نەکشاوەتەوە
ئاب 09, 2021 08:44ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند ئەمریکا هیچ هێزێکی شەڕکەری لە هەرێمی کوردستان نییە، ئەوانەی لێرەن راوێژکار و مەشقکارن و نەمبیستووە هێزی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کشابنەوە.
-
لاهوور شێخ جەنگی: کێشەکان بە ڕێکاری حیزبیی و لە چوارچێوەی پەیڕەوی حیزبیی چارەسەر دەکەین
ئاب 09, 2021 03:07لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکیەتی ڕایدەگەیەنێت؛ کێشەکان بە ڕێکاری حزبی و لە چوارچێوەی یاسا و پەیڕەو و پرۆگرامی حزبییەوە چارەسەر دەکەین.
-
تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە بارەی ڕەوشتی نالەباری ئەو سزادراوانە وشداریی دا
ئاب 08, 2021 04:32تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینانی ھەرێمی کوردستان لە بارەى بارودۆخى ئەو سزادراوانە و خراپىی ھەڵس و کەوتی کارمەندانى ئاسایشى گشتى لەگەڵیاندا هۆشدارى دەدەن و داوا دەکەن بگوزارێنەوە بۆ زیندانەکانى چاکسازى.
-
کوژرانی ئەندامێکی باڵای تاقمۆکەیەکی ڕەشەکوژ لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان
ئاب 07, 2021 22:00سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی کوژرانی ئەندامێکی باڵای تاقمۆکەی ڕەشەکوژی حیزبی دیموکراتی کورستانی ئێرانیان کردووە لە ھەرێمی کوردستان.
-
هاتوچۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی هەولێر
ئاب 07, 2021 18:50سەرچاوەیەکی عێراقی باسی هاتوچۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی هەولێر و دەوروبەری دەکات.
-
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان : موچەنەدراوەکان بە موچەخۆران وەک قەرزی حکومەت بەوان هەژمار دەکرێت
ئاب 07, 2021 18:35وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە بارەی مووچە نەدراوەکان بە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم گوتی هەموو پارە نەدراوەکان ، وەک قەرزی حکومەت بە مووچەخۆران هەژمار دەکرێت .
-
داوای فواد مەعسووم بۆ کۆتایی ھێنان بە گرژیەکانی نێو یەکیەتی بە شێوازێکی ھێمنانە
ئاب 07, 2021 03:15ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کێشەکانی ناوخۆی حزبەکەی پەیامێک ئاڕاستەی هەردوو هاوسەرۆک دەکات و ڕایگەیاند، ھەمووان بەپەرۆشەوە چاوەڕێین بە ڕێگەیەکی ھێمنانە کۆتایی بەو گرژیانە بهێنرێت.
-
جەخت کردن لە سەر ڕێک و پێک کردنی ئاڵووێری بازرگانی لە سنوورە ھاوبەشەکانی ئێران و عێراق
ئاب 06, 2021 17:04سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: ڕێک و پێک کردنی ئاڵووێری بازرگانی بە پەرە پێدانی بازاڕو ناوچە ئازادە بازرگانییەکان لە سنوورە ھاوبەشەکانی ئێران و عێراق یارمەتییەکی باشی ئاستی گوزەرانی خەڵکی ناوچەکە دەدات.
-
دیداری ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» لەگەڵ «نێچیرڤان بارزانی»
ئاب 06, 2021 11:11سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و بە تایبەت ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەل و مەرجی دڵخوازدا مەودای زۆرە، وتی: دەبێ بە میکانیزمێکی دیاری کراو، ھەنگاوی پتەو لە ئاراستەی بەکارھێنانی تەواوی بارستایەکانی ئێستاو دابین کردنی تەناھی و ئاسودەیی زیتر بۆ خەڵکانی خۆمان ھەڵگرین.