-
ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌کەى پارتى و یه‌کێتى به سه‌رپه‌رشتى نێچیرڤان بارزانى
تهمووز 27, 2020 01:54ئێواره‌ى یه‌کشه‌ممه 26/7/2020 له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، میوانداریى کۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد.
-
کوژرانی دوو کەس لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە دەوروبەری دھۆک
تهمووز 26, 2020 18:07پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی بارزانکێی سەر بە ناحیەی بامەڕنێ دو ئۆتۆمبێلیان کردە ئامانج و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس بونەتە قوربانی کە یەکێکیان تەرمەکەی نەناسراوەتەوە.
-
کۆمەڵ و یەکگرتوو بەشداریی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ناکەن
تهمووز 26, 2020 13:15فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەن بەهۆی ئەوەی لە ئەرکی راستەقینەی خۆی دورخراوەتەوە و لە جێگەی ئەوە کراوەتە شوێنێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێی حیزبەکان.
-
ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستان هۆکاری دواخستنه‌که‌ی ڕاگه‌یاند
تهمووز 26, 2020 12:47هه‌رچه‌ند بڕیار بوو سه‌عات 11 ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 26-7-2020 په‌رله‌مانی کوردستان کۆببێته‌وه، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌که بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه 27-7-2020 دواخرا و له‌وباره‌یه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه.
-
یەکیەتی لە کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەماندا بەشداری ناکات
تهمووز 25, 2020 13:26یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریداوە بۆ سبەینێ بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتار و وەزیرەکانیان بەشداری ناکەن.
-
پەیامی جیاجیای سەرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵهاتی دامەزرانی گۆڕان
تهمووز 25, 2020 12:58نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کرد‌و رایگەیاند، پێویستە پارێزگاری لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بکەن.
-
لە ئەمڕۆ شەممەوە ھەموو مزگەوتەکانی سلێمانی تەنیا بۆ نوێژە فەڕزەکان دەکرێنەوە
تهمووز 25, 2020 03:17لە ئەمڕۆوە ھەموو مزگەوتەکانی سلێمانی تەنها بۆ نوێژە فەڕزەکان دەکرێنەوە و نوێژی جەژنیش لە مزگەوتەکان بەڕێوەناچێت .
-
لێکداونەوەی بارستایی ھاوکاریی ئابووریی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق
تهمووز 23, 2020 22:57شاندێکی کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەسەر کردنەوەی بارستایی ئابووریی پارێزگای کرماشانی ڕۆژئاوای ئێران گەییشتنە شاری قەسری شیرین.
-
مەسعود بارزانی دیدار لەگەڵ زەریفی بە ئەرێنی نرخاند
تهمووز 21, 2020 03:21«مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە توییتێکدا چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ئەرێنی نرخاند.
-
ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان
تهمووز 20, 2020 17:55وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 258 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و 7 توشبوش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبوانی پەتاکەش گەیشتە 11 هەزار و 109 کەس.