-
سۆران عومەر فەرمانی گیرانی بۆ دەرکرا
تهمووز 12, 2020 13:26بەگوێرەی نوسراوێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە دەرکراوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ دەرکرا.
-
دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شەنگاڵ
تهمووز 12, 2020 17:24فەرمانداری پێشووی شەنگاڵ راگەیاند : گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ لە گوندێکی شەنگاڵ دۆزراوەتەوە کە روفاتی کوردانی ئێزدی قوربانیی تاوانکاریی داعشی تێدایە .
-
بەشداریی سەرکونسوڵی ئێران لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی
تهمووز 11, 2020 09:01سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە مەراسیمی پێشوازی فەرمیی لە تەرمی رێبەری تەریقەتی قادری بەشدار بوو.
-
تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی لە تەکیەی سلێمانی ئەسپاردە کرا
تهمووز 10, 2020 20:35نزیکەی 8 هەزار دەروێش هاتوونەتە سلێمانی و بەشێکی زۆریان چوونەتە تەکیەی گەورەی شێخ محەممەدی کەسنەزانی بۆ بەشداریکردن لە پرسە و رێوڕ ەسمی بە خاکسپاردنیدا.
-
سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان: سنوور تەنیا بە پاسەوانی سنوور کۆنترۆڵ ناکرێت دەبێت هێزی پێشمەرگەیش هاوکارییان بکات
تهمووز 09, 2020 06:50جەمال ئیمنێکی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی، کە پێشتر بەهۆی شەڕی داعش لەسەر سنوورەکانەوە گوێزرا بوونەوە بۆ شەڕگەکان لە ئێستادا گەڕێندراونەتەوە شوێنەکانی پێشتریان، جەختی کردووە: لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا سنوورەکان تەنیا بە پاسەوانی سنوور کۆنترۆڵ ناکرێت و دەبێت هێزی پێشمەرگەیش هاوکارییان بکات.
-
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی ھەولێری بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا ڕاگەیاند
تهمووز 08, 2020 22:11نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەولێر ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گوێرەی دەستوری عێراق.
-
شاندێکی باڵای وهزارهتی بهرگریی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات
تهمووز 08, 2020 14:59بڕیاره شاندێکی باڵای وهزارهتی بهرگریی عێراق بە مەبەستی تاوتوێ کردنی میکانیزمی گهڕانهوهی پێشمهرگه بۆ ناوچه کێشەلەسەرەکان سهردانی ههرێمی کوردستان بکات.
-
دیداری مەسرور بارزانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
تهمووز 08, 2020 07:11نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ مەسرور بارزانی: ئامادەین هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.
-
نێچیرڤان بارزانی تیرۆری «ھیشام ھاشمی»ی بە تاوانێکی دژی ئازادیی ڕادەربڕین زانی
تهمووز 07, 2020 13:59سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕووداوی تیرۆرکرانی «ھیشام ھاشمی» لێکۆڵەرو ڕەخنەگری سیاسیی عێراقی ئیدانەکردو وەک تاوانێکی دژی ئازادیی ڕادەربڕین لێکی دایەوە.
-
ھاوخەمی دەربڕینی هاوسهرۆکی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بە بۆنەی تیرۆرکرانی «ھیشام ھاشمی»یەوە
تهمووز 07, 2020 11:30لاھور شێخ جەنگی هاوسهرۆکی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند:کوشتنی ترسنۆکانهی یهکێک لهدیارترین رۆشنبیرهکانی عێراق دهبێت بهبێ سزا تێپهڕ نهبێت