-
کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا له ههرێم گهیشته 344 کهس
نیسان 25, 2020 04:02وەزارەتی تەندروستیی حکومهتی ههرێمی کوردستان رایگەیاند، توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا، بەوەش کۆی ژمارەی تووشبوون لەو پارێزگایە گەیشتە 170 کەس.
-
وهزیری ئهوقاف و کاروباری ئاینیی ھەرێمی کوردستان: داخرانی دهرگای مزگهوتهکان پرسێکی تهندروستییه نهک سیاسی
نیسان 24, 2020 08:38پشتیوان سادق وهزیری ئهوقاف و کاروباری ئاینیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ھەتا ئهو کاتهی پێویست بکات مزگهوتهکان به داخراوی دهمێننهوه و داخرانی دهرگای مزگهوتهکانیش پرسێکی تهندروستییه نهک سیاسی.
-
پارتی بۆ یهکگرتوو: سهرچاوه نادیارهکان ئاشکرابکهن
نیسان 23, 2020 12:52فراکسیۆنی پارتی دیموکرات لهپهرلهمانی ھەرێمی کوردستان داوادهکات، یهکگرتوو "سهرچاوه نادیارهکان" ئاشکرابکات.
-
هەینی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە لە ھەرێمی کوردستان
نیسان 23, 2020 08:04دیوانی وەقفی سوننەی عیراق و لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، رۆژی هەینی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
-
لیژنهی بینینی مانگ له ههرێمی کوردستان : سبەی ههینی یەکەم ڕۆژی مانگی رهمهزانه
نیسان 23, 2020 06:22لیژنهی بینینی مانگ له ههرێمی کوردستان، لەمیانەی پرێس کۆنفرانسێک دا رایگهیاند، "به هۆی نهبینینی مانگ، ئەمڕۆ کۆتایی مانگی شهعبانه سبەی ههینی یهکهم رۆژی مانگی رهمهزانی پیرۆزه".
-
وەدواخرانی کۆبوونەوەی نێوان دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان
نیسان 22, 2020 12:34کۆبوونەوەی نێوان دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو لەپێناو چارەسەری بارگرژی نێوانیان بەڕێوە بچێ چەند کاژێرێک بەر لەکاتی دیاریکراوی وەدوا خرا.
-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: رەوا نییە رۆژنامەنووسی کورد کە قوربانیی رژێمە ستەمکارەکان بووە لەسەردەمی حوکمڕانی خۆماڵیشدا مافیان پێشێل بکرێت
نیسان 22, 2020 08:37قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له یادی سەدوبیست و دووھەمین ساڵی ڕۆژنامەگەریی کوردی دا وەک پشتگرییەک بۆ میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند:رەوا نییە رۆژنامەنووسی کورد کە ساڵانێکی دوورودرێژ قوربانیی رژێمە ستەمکارەکان بووە لە ئێستاداو لەسەردەمی حوکمڕانی خۆماڵیشدا مافیان پێشێل بکرێت
-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: میدیاکاران لە بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە
نیسان 22, 2020 08:05مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی میدیاکارانی کرد لە بەر جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕایگەیاند: میدیاکارانلە بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان :چاوەڕوانین رۆژنامەنووسان بەرپرسیارانە و پیشەییانەتر مامەڵە لەگەڵ پرس و بابەتەکان بکەن
نیسان 22, 2020 07:47نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له یادی سەدوبیست و دووھەمین ساڵی ڕۆژنامەگەریی کوردی دا رۆڵی رۆژنامەنووسان لەگەیاندنی هۆشیاریی تەندروستی لەقۆناغی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەرز نرخاندو ئاماژەی بەوەش کرد که چاوەڕوانن رۆژنامەنووسان بەرپرسیارانە و پیشەییانەتر مامەڵە لەگەڵ پرس و بابەتەکان بکەن.
-
پارێزگاری هەولێر ڕوو لە دانیشتووانی پارێزگاکە: چاوەڕوان بن لەدوای 24ـی مانگ بڕیاری کردنەوەی بازاڕەکان دەدرێت
نیسان 21, 2020 12:31فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دانیشتووانی ئەم پارێزگایەی دڵنیا کردووەتەوە کە لەدوای ٢٤ـ ی مانگ بڕیاری کردنەوەی بازاڕەکان دەدرێت.