-
لە ھەرێمی کوردستان ژماری توشبوان بە کۆرۆنا دابەزیوە
ئادار 27, 2020 07:11وەزیری تەندروستی حکومەتى هەرێمی کوردستان پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە وێنەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم بەرەو دابەزین دەچێ و مانەوەی هاووڵاتیانیش لە ماڵەکانیان هۆکاری ئەو کەمکردنەیە.
-
لایەنە کوردییەکان دانوستان لەگەڵ زورفی دوادەخەن
ئادار 27, 2020 07:47عیماد باجەلان پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کردووە کە تا ئەم ساتە هیچ جۆرە دانوستانێک لەنێوان لایەنە کوردییەکان و عەدنان زورفی سەرۆک وەزیری راسپێردراو لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق نەکراوە .
-
داواکاری بۆ درێژکردنەوەی 15 رۆژەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان
ئادار 26, 2020 13:56بەرپرسی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند کە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە قەدەغەی هاتوچۆ لە نێو شارەکان و کەرەنتینە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ماوەی 15 رۆژی دیکە درێژ بکاتەوە .
-
نیازی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بۆ سەردانی لە ھەرێمی کوردستان
ئادار 26, 2020 12:22یەکێک لە پەرلەمانتارانی سەر بە پارتی دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی نیازی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی پێکھێنانی کابینە دەکا بۆ سەردانی لە ھەرێمی کوردستان .
-
وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: تەشەنەنەکردنی کۆرۆنا بەهۆی پابەند بوونی هاووڵاتیانە بە رێکارەکان
ئادار 26, 2020 11:20سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی دا لە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، زۆر خۆشحاڵ بووم بە ئامادەکارییەکانی پارێزگا و تەندروستیی هەڵەبجە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
-
وتهبێژی حکومهتی ههرێمی کوردستان: دابینکردنی گوزەرانی ژیانی هاووڵاتیان لە پێشینەی ئەرکەکانی حکومهته
ئادار 26, 2020 11:20جوتیار عادڵ وتهبێژی حکومهتی ههرێمی کوردستان، له روونکردنهوهیهکدا، سهبارهت به دابهشکردنی موچه رایگهیاندووە "حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایەو کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستان".
-
رێککەوتن لەسەر بودجەو مافە یاساییەکانی ھەرێمی کوردستان مەرجی کوردە بۆ پاڵپشتی کردنی "عەدنان زورفی"
ئادار 26, 2020 11:11پەرلەمانتارێکی سەر بە یەکیەتی نیشتمانیی لە ئەنجومەنی نێونەرانی عێراق ، داکۆکی کردنی کوردی لە "عەدنان زورف"ی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی عێراقی بەستەوە بە رێککەوتن لەسەر ھەندێ بابەت و پرسی بنەڕەتیی ھەرێمی کوردسنان .
-
ھەڵکشانی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بۆ ٩٩ کەس
ئادار 25, 2020 13:28وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ھەولێر دوو حاڵەتی تازەی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناس کراوەو ژمارەی توشبووانیش گەییشتووەتە ٩٩ کەس .
-
28 پەرلەمانتاری ھەرێمی کوردستان داوا لە حکومەت دەکەن چیتر دابەشکردنی موچە دوانەخات
ئادار 25, 2020 11:4928 پەرلەمانتاری ھەرێمی کوردستان داوا لە حکومەت دەکەن چیتر دابەشکردنی موچە دوانەخات و رایدەگەیەنن، "لە ئێستادا توێژی فراوانی موچەخۆرانی هەرێم، سەرەڕای گیرۆدەبونیان بەم ڤایرۆسە، لەدۆخێکی سەختی گوزەراندان و ئەمەیش کاریگەریی بەسەر ژیانیان و دابینکردنی خواردن و پێداویستییە رۆژانەییەکانیانەوە دروستکردوە".
-
ناسرانی 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و حاڵەتێک لە کەرکوک
ئادار 25, 2020 04:00وەزاڕەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی عێراق باسی ناسرانی 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا لە هەرێم دەکات و ئیدارەی تەندروستیی کەرکوکیش دەڵێ ژنێکی بەساڵاچوو ئەم ڤایروسەی گرتووە .