-
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئیدانهی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی کرد
تهمووز 06, 2019 07:25بۆ تاوتوێکردنی چەند پێشنیازێکی یاسایی، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی یاسایی خۆی ئەنجامدا و تیاشیدا، ئیدانەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.
-
هاتنە دەنگی داواکاری گشتیی عێراق لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
تهمووز 06, 2019 04:45پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایگەیاند: " داواکاری گشتیی عێراق دەستیکرد بە گرتنبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی ، سەبارەت بە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران".
-
دادگایی کرانی شارومەندانی نەیاری ئامادە بوونی لەشکریانی تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان
تهمووز 05, 2019 12:50١٥ کەس لە شارومەندانی ھەرێمی کوردستان بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی جەماوەری ناوچەی شیلادزێ بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ئامادە بوونی لەشکریانی تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان، دادگایی کران و بڕیاری سزادرانیان بۆ دیاری کرا.
-
داکۆکی دەوڵەتی ئێران لە پەرە پێدرانی پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان
تهمووز 05, 2019 08:18پارێزگاری کوردستانی ئێران وتی: دەوڵەتی ئێران داکۆکی دەکات لە پەرە پێدانی پێوەندی ئابووریی لە نێوان ئەم پارێزگایە و هەرێمی کوردستانی ئێراق و گەڵاڵە و پلانی باشی بۆ ئەم مەبەستەیش بە دەستەوەیە.
-
کۆبوونەوەی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی فەڕەنسا بۆکاروباری سوریا
تهمووز 04, 2019 16:18مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆکاروباری سوریا کۆبووەوەو لەبارەی تازەترین ئاڵوگۆڕەکانی سوریا بیروڕایان گۆڕییەوە.
-
بانگێشتن لە نچیروان بارزانی بۆ سەردانی کۆریای باشووری
تهمووز 04, 2019 14:49ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور لە دیداری لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان،وێڕای ڕاگەیاندنی پەیامی دۆستایەتیی وڵاتەکەی بە هەرێم، بانگێشتنی کرد بۆ سەردانی کۆریا.
-
وەزارەتی پێشمەرگە: تورکیا سەروەریی نیشتمانیی عێراق و هەرێمی کوردستان پێشێل دەکات
تهمووز 04, 2019 12:54ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە دان بە چۆڵ کرانی ٤٥٠ گوندی سەر سنووری هەرێم لەبەر پەلامارەکانی تورکیا، گوتی کە ئەم وڵاتە بەکردەوەکانی سەروەریی نیشتمانیی عێراق و هەرێم بنپێ دەکات.
-
کۆنگرە پشتیوانیی ئەمریکا لە هێزەکانی پارتی دێموکرات ویەکیەتی نیشتمانی قەدەغە کرد
تهمووز 03, 2019 13:13کۆنگرەی ئەمریکا وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەم وڵاتەی بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی غەیرە حیزبی لە هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە بەڵام پیداگری کردووە پشتیوانی ئەمریکا نابێ داگری هێزەکانی سەربە پارتەکانی هەرێمی کوردستان لەوان پارتی دێموکرات و یەکیەتی نیشتمانی بێت.
-
ستانداری سلێمانی: هیچ هۆکارێک ناتوانێ گۆڕان بەدی بێنێ لە پەیوەندیی نێوان ئێراق و ئێران
تهمووز 03, 2019 12:19پارێزگاری سلێمانی وتی: هێچ جۆرە گۆڕانێک لەشێوازدا لەلایەن هەرێمی کوردستان وحکومەتی ناوەندیی عێراق لەپەیوەندی لەگەڵ چۆنیەتی بەرەوڕووبوون لەگەڵ بارودۆخی بایکۆت و هاریکارییە سنوریەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ئەنجامی نەگرتووەو پەیوەندییەکان وەک ڕابردوون و تەنانەت پەرەشیان سەندووە.
-
ئامادەیی کوردستانی عێراق بۆ چارەسەریی هەموو پرس و کێشەکان لەگەڵ بەغدا لەڕێی وتووێژەوە
تهمووز 03, 2019 03:55سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدیدارێکی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق، وتی کە هەرێم بۆ چارەسەریی هەموو گرفتەکانی لەگەڵ بەغدا بەپێی نەخشە ڕێگایەکی ئامادەکراو و لەچوارچێوەی دەستوری ئەو وڵاتە، ئامادەیە.