سووریا
-
درێژەی تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە سووریا؛پەلاماری ئەندامانی داعش بۆ سەر بنکەکانی هەسەدە
تشرینی دووهم 23, 2025 05:25هاوکات لەگەڵ بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هێزەکانی هەسەدە ، سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە شەڕی چەکدارانە لە نێوان ئەندامانی داعش و هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەی دیبان لە دەڤەری دێرەزوور دەستیپێکردووە و ئەندامانی داعش پەلاماریان کردە سەر بنکەی پشکنینی هێزەکانی هەسەدە ئەو هێزانەش کاردانەوەیان نیشان دا و شەڕی نێوان هەردوولا دەستیپێکرد.
-
بەردەوامیی شەڕی قورسی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە بە چەکی قورس لە شاری ڕەقە و دەڤەری ئەم شارە
تشرینی دووهم 21, 2025 20:35بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە بە ئاماژە بە بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانی نێوان چەکدارانی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی جۆلانی لە ڕەقە ، ڕاشیگەیاند کە چەکدارانی پێشوی داعش و گرووپەکانی سەر بە حکومەتی جۆلانی لەم پێکدادانانەدا پشتیوانیی هێزەکانی جۆلانیان کردووە.
-
بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سوریا سەبارەت بە پێکدادانەکان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە
تشرینی دووهم 20, 2025 18:50وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سوریا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە و هێزەکانی هەسەدە لە دەڤەری ڕەقە، کوژرانی دوو سەربازی سوپای سوریای ڕاگەیاند.
-
جموجۆڵی تازەی هێزی زایۆنی لە دەڤەری قونەیتەرە
تشرینی دووهم 18, 2025 13:47سەرچاوە سوورییەکان باسی جموجۆڵی تازەی ڕژێمی زایۆنی لە قونەیتەرەیان کردووە کە لە باشووری سووریا هەڵکەوتووە.
-
ڕەخنەی چاودێری مافی مرۆڤ لە جددی و شەفاف نەبوونی حکومەتی کاتیی سووریا
تشرینی دووهم 18, 2025 12:47ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە حکومەتی کاتیی سووریا لە جێبەجێکردنی دادپەروەرییەکی گشتگیردا بە ڕادەی پێویست جددی و شەفاف نەبووە و هەنگاوەکانی زۆر لاواز و بەرتەسک بووە.
-
شەڕی قورسی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب
تشرینی دووهم 17, 2025 20:12سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە تێکهەڵچوونێکی توند کرد لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی جۆلانی لە باکووری سووریا.
-
شەڕ لە نێوان هێزەکانی جۆڵانی و هەسەدە لە دەڤەری ڕەققە
تشرینی دووهم 16, 2025 18:58سەرچاوە سوورییەکان باسی شەڕێکی قورسیان کردووە لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە دەڤەری ڕەققە.
-
هێرش بۆسەر هێزەکانی جۆلانی لە باشووری سووریا
تشرینی دووهم 15, 2025 18:22سەرچاوەکانی هەواڵ باسی دەسپێکی دووبارەی تێکهەڵچوونی چەکدارانەیان کرد لە باشووری سووریا.
-
تێکهەڵچوونی توند لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و دەروزییەکانی سوریا
تشرینی دووهم 14, 2025 19:29سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە تێکهەڵچوونی توند لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و دەروزییەکانی سوریا کرد.
-
تێکهه ڵچوونی هێزەکانی " جۆلانی " و لاگرانی " بەشارئەسەد " لە دەورووبەری لازقیە
تشرینی دووهم 13, 2025 19:27میدیا خۆجییەکان لە تێکەڵچوونی هێزەکانی جۆلانی و لاگرانی" بەشارئەسەد" لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەواڵیان دا.