ته‌مووز 01, 2020 09:27 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: ئەنجومەنی ئاسایشت لە ھەنگاوە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا پشتیوانیی نەکرد

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت کە بە تەوەری بڕیارنامەی ٢٢٣١ بەرپاکرا، وتی: ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە ھەنگاوەکانی ئەمریکا لەمەڕ درێژکردنەوەی قەدەغەی چەکەمەنی پشتیوانی ناکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەجید تەخت ڕەوانچی» ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە نوسراوەیەکی توییتێری دا جەختی لەوە کردەوە کە، ئەمڕۆ جارێکی تر ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت پشتگریی خۆیانیان لە بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ ڕاگەیاند. قسەکانیان ئەوەی سەلماند لە ھەنگاوەکانی ئەمریکا لەمەڕ درێژکردنەوەی قەدەغەی چەکەمەنی کە پێشێلکەری «بڕیارنامەی ٢٢٣١»ە پشتیوانی ناکەن.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمریکا دەبێ بەرنووسی بڕیارنامە چارەڕەشەکەی خۆی دەستبەحێ وەلا بنێت پێش ئەوەی کە جارێکی تر ڕەت بکرێتەوە.