ته‌مووز 03, 2020 02:12 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمامی ڕەزا(ع)

ئەمڕۆ ھەینی ١١ی زیقەعدەی ساڵی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی ، ڕێکەوت لەگەڵ سێھەمی ژوئیەی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی، ساڵڕۆژی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی سامینولحوجەج عەلی ئیبنی موسەڕڕەزا(ع) ھەشتەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھانە.

ئیمامی ڕەزا(ع) لە ڕۆژی  ١١ی زیقەعدەی ساڵی ١٤٨ی کۆچیی مانگی لە شاری مەدینەی منەووەرە، چاوی بەدنیا ھەڵێنا.

مەزنایەتیی  ئیمامی ڕەزا(ع) وێردی زمانی ھەمووان بوو، لە ھەرر شوێنێکدا باسی جێ و شوێنی بەرزی ھاشمییەکان و عەلەوییەکان و فاتمییەکان دەکرا، ئەو حەزرەتەیان بە تاقە میراتبەری ئەو ھەموو پیرۆزایەتی و بوێری و مەزنایەتییە دەزانی.

لە بارەی فەزیلەتەکانی ئیمامی ھەشتەمەوە بەر دەوام باسی ئەوە دەکرێت کە زاناتر لە حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) لە سەردەمی خۆی دا بوونی نەبووە.

سەردەمی ژیان و ئیمامەتی ئیمامی ڕەزا(ع)، سەردەمی لوتکەی ھۆگریی خەڵک بەرەو ماڵباتی پێغەمبەری سەردار(ص) و پەرەسەندنی بنکە جەماوەرییەکانی ماڵباتی عیسمەت و تەھارەت(ع) بووە.

جەماوەری موسڵمان و لەخوداترسی ئێرانی ئیسلامی لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمامی ڕەزا(ع) ھەشتەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھان بە ئامادە بوونیان لە پیرۆزگەکان لەوانە گڵکۆی ئەوحەزرەتە لە شاری مەشھەدی پیرۆز لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران، ئەم ڕۆژە دەکەن بەجێژن.

ھەڵبەست خوێندنەوە، مەدیحەبێزی، وتاردان لە بارەی کەسایەتیی ئیمامی ھەشتەمی موسڵمانانی جیھان و دابەشینی شەکراووشیرینی لەو بەرنامانەی جەماوەری موسڵمانی ئێرانە لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمامی ڕەزا(ع).

ڕێکخراوەی ڕادیۆئتەلەفزیۆنی ئێران ، گەییشتنی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمامی ڕەزا(ع) ھەشتەمین ئیمامی شێعەکانی جیھان لە ھەموو موسڵمانان پیرۆزبایی دەکات.