کانونی دوھەم 21, 2021 13:27 Asia/Tehran
  • زەریف: «ترەمپ» فڕێ درایە زبڵدانی مێژووەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە کۆتایی ھاتنی سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «دۆناڵد ترەمپ» نووسی: سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا فڕێ درایە زبڵدانی مێژووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھیەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە کردەوەی «ترەمپ»و «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە مەڕ تیرۆر کردنی سەردار« قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، نووسی: ترەمپ و پەمپێئۆو ھاوکارە ناوزڕاوەکانیان فڕێ دەدرێنە زبڵدانی مێژووەوە، بەڵام ناوی «سەردار سولەیمانی» ھەروا دەدرەوشێتەوە.

زەریف لە درێژەدا نووسیویەتی: بە دڵنیاییەوە یادو بیرەوەریی سەردار سولەیمانی و ئەو ھەزاران کەسەی کە بە ھۆی تیرۆریزمی دەوڵەتی و ئابووریی ترەمپ و دڕندەکارییەکانی دژی مرۆڤایەتی، کوژراون ، زەبریان وێکەوتووەو یان لە خۆراک و دەرمان بێ بەری کراون، بەردەوام دەدرەوشێتەوە، ڕەنگە کاربەدەستانی تازە لە واشێنگتۆن پەندیان لەمە وەرگرتبێت.

سەرپەیڤ