شوبات 09, 2021 20:31 Asia/Tehran
  • ئەمشەو لە شەوی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، تریفەباران و ھاواری «اللە اکبر» لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی دەست پێ دەکات

لە شەوی ساڵھاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ھاوکات لەگەڵ ڕازاندنەوەی مەیدانە سەرەکییەکانی شارەکان ، گەلی بوێری ئێران ھاواری «اللە اکبر» بەرز دەکەنەوە.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ١١ی فڤریەی ١٩٧٩ بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێرات سەرکەوت.

جەماوەری ئێرانی ئیسلامی ھەموو ساڵێک بەم بۆنەیەوە بە ئامادە بوونی بەربڵاو و بەشداری کردنیان لە ڕێپێوانی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی پەیمان نوێ دەکەنەوە.

ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم ڕێ و ڕەسمە بە شێوەی مەجازی و مەسیرەی ماتۆڕ و ترۆمبیل بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «نەسروڵڵا لوتفی» جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە وتی: ئاھەنگی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان جیا لە ئێرانی ئیسلامی، لە ٦٣ وڵاتی دیکەش بەڕێوە دەچێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە مەیدانی ئازادیی تارانیش لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەنداندا نمونەگەلێکی دەستھاتەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ھەوافەزای سپا پیشان دەدرێت.

سەرپەیڤ