شوبات 28, 2021 21:59 Asia/Tehran
  • دامەزرانی سانتریفیوژی بەرەی تازە لە دامەزراوەی «فۆردۆ»ی ئێران

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، باسی دامەزرانی سانتریفیوژی بەرەی تازەی کرد لە دامەزراوەی «فۆردۆ».

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەبولفەزڵ عەمویی» وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ڕەوتی دامەزرانی سانتریفیوژی بەرەی تازەی لە دامەزراوەی «فۆردۆ» لەو وادەیەی وا لە یاسادا دیاری کراوە، تۆکمە دەکرێت.

«ئەبوڵفەزڵ عەمویی» بۆ شی کردنەوەی دانیشتنەکەی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: کۆبوونەوەی لوتکەیی ئەم لێژنەیە بە تەوەرەی پێ و شوێنگرتنی «ڕاپەڕاندنی یاسای ھەنگاوی ستراتژیانە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان، بە ئامادە بوونی عەلی ئەکلەر ساڵحی سەرۆک و بھروز کەماڵوەندی وتەبێژو یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوەی وەزی ناڤۆکی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی بەڕێوە چوو.

لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ھەروەھا بڕیاریش درا کۆبوونەوەگەلی کارناسانە بە ھاوکاریی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی و وەزارەتی دەرەوەی ئێران و دامەزراوە ھاوپەیوەندەکانی دیکە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی لێبڕاوانە لەگەڵ پاوانخوازییەکانی ڕۆژئاواییەکان لە ڕۆژانی داھاتوو بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ