حوزه‌یران 30, 2020 03:21 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای عێراق: خۆڕاگری چەک دانانێت

سکرتێری گشتیی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لقی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی ئەم وڵاتە شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە ئازاد کرانی گیراوانی ئەم گروپە، جەختی کرد: خۆڕاگری قەت چەک دانانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ئەحمەد حەمیداوی» لەم بەیاننامەیەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، چەکی خۆڕاگری لەوبنەما یاسایی و شەرعیانەی دینە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا ئەندامێکی سەربە گوردانەکانی حیزبوڵڵای  عێراق کە ڕۆژی دووشەممە ئاراد کرا، بە کەناڵی مەیادینی ڕاگەیاند، دادوەری دۆسیەکەیان لە بەر نەبوونی بەڵگەی پێویست ئەندامانی ئەم گروپەی ئازاد کردووە.

 سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکا بە چل زرێپۆش و بە داکۆکیی ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق کە لەژێر چاودێریی ئەمریکادان ھێرشیان کردە سەر بنکەی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە ناوچەی «ئەلدەورە»ی بەغداو لانیکەم ١٣ کەس لە سەرکردەو ئەندامانی کەتائیبی حیزبوڵڵایان ڕاپێچ کرد.

ئەم ھەنگاوە لەگەڵ کاردانەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی وچوونیان بۆ نێو ناوچەی سەوزی بەغدا بەرەوڕوو بووەوەو لە ئەنجام دا ڕاپێچ کەرانی ئەو ئەندامانی گوردانەکانی حیزبوڵڵا ناچار بوون دەستبەجێ ئازادیان بکەن.