May 04, 2021 11:51 Asia/Tehran
  • ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر بنکەی ئەمریکیی «ئەلبەلەد» لە عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان شەوی سێ شەممە باسی ھێرشی بە ڕۆکێتی سەر بنکەی ئاسمانیی «ئەلبەلەد» لە پارێزگای سەلاحەددینی عێراقیان کرد کە مۆڵگەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکییە.

کەناڵی ھەواڵیی «سابرین نیوز»ی عێراق ژمارەی ئەو دۆکێتانەی کە گیراونەتە ئەم بنکەی دە دانە ڕاگەیاندووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ٩ ڕۆکێتیان لە کەرتی سەربازیی بنکەب «ئەلبەلەد» کەوتووە کە تایبەتی لەشکریانی ئەمریکییە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکەی کەناڵی ھەواڵیی «سابرین نیوز» دوابەدوای ئەم ھەڵمەتە بەشگەلێکی بنکەی «ئەلبەلەد» ئاگری تێ بەربووە.

ئەم سەرچاوەیە ھێرشەکەی بە توندترین ھێرشی سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دا زانیوە لە ماوەی یەک ساڵی ئەم دواییە.

بنکەی سەربازیی «ئەلبەلەد» گەورەترین بنکەی ئاسمانیی لە عێراق دایە کە لە ٦٠ کیلومەتریی باکووری بەغدای پێتەختی عێراق ھەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ