بەردەوامیی ناڕەزامەندییەکان بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی عێراق و ڕاوێژی ھێندێک لە کۆتلەکان بۆ لەبەرگرتنی ھەڵوێستێکی ھاوبەش
سەرچاوە میدیاییەکان باسی بەردەوامیی ناڕەزامەندییەکان بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی عێراقیان کردووە لە دووھەمین ڕۆژی بەردەوام و ڕاوێژی ھێندێک لە کۆتلەکان بۆ لەبەرگرتنی ھەڵوێستێکی ھاوبەش لە ھەمبەر ڕەوشتی ئێستادا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، میدیاکان و سەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە وایان بڵاو کردەوە، لایەنگرانی پاڵێوراوێکی شکست خواردووی ھەڵبژاردنەکەی ئەم دواییەی پەرلەمان لە بەردەم کۆمەیساریای باڵای ھەڵبژاردنی عێراق لە پارێزگای «زیقاڕ» دەستیان دایە خۆپیشاندان و ناڕەزامەندی دەربڕین.
ناڕازییان بە ھەڵدانی دروشم ڕق و بێزاریی خۆیانیان لەوەی کە پاڵێوراوەکەیان لە ھەڵبژاردن دا دەنگێکی کەمتری ھێناوە و نەیتوانیوە بگاتە پەرلەمان، دەربڕی.
سەدان دژبەری دەرەنجامی پێنجەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە شارستانی «خالیس»ی سەربە دیالەش جاددەی کەرکوک بۆ بەغدایان داخست.
ھەر لەم پەیوەندییەدا بڕێک لە سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە: ڕەوت و کۆتلە شێعەکانی عێراق ئەمڕۆ بۆ دووھەمین جار لە ماڵی نوری مالیکی خڕ بوونەوە ھەتا جارێکی تر سەبارەت بە ڕێگاکانی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن و پێکھێنرانی ھاوپەیمانی ، ڕاوێژ بکەن و بیروڕا بگۆڕنەوە.