دوێنێ ھەینی له حه‌وت پارێزگاى عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
له حه‌وت پارێزگاى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بەڕێوەچوو و یه‌کێک له‌داواکاریى خۆپیشانده‌ران لابردنى محمد حه‌لبوسیه له‌به‌رامبه‌ر ھەڵپەساردنی په‌رله‌مانتارێکى شیعه.
داواکارى خۆپیشانده‌رانى پارێزگاکانى عێراق به‌م شێوه‌یه بووە :له پارێزگاى سه‌ماوه خۆپیشاندانى به‌رفراوان داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى حه‌لبوسى ده‌که‌ن.
له پارێزگاى موسه‌نا داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى حکومه‌تى خۆجێى ده‌که‌ن.
له‌پارێزگاى به‌غدا خۆپیشانده‌ران داواى ئاشکراکردنى چاره‌نوسى ڕاگه‌یاندنکار باسم الزعک ده‌که‌ن.
له پارێزگاى بابل داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى پارێزگار‌و حکومه‌تى خۆجێىى و جێبه‌جێکردنى داواکانیان ده‌که‌نه‌وه.
له‌پارێزگاى ناسڕیه داواى لێپێچینه‌وه له بکوژانى خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن.
له‌پارێزگاى دیوانیه خۆپیشانده‌ران دژى بڕیاره‌کانى په‌رله‌مان و دواکه‌وتنى پێکهێنانى حکومه‌ت خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
دوێنێ ھەینی محمد حه‌لبوسه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى شیعه باسم خه‌شانى ھەڵپەسارد و په‌رله‌مانتاران هادى سه‌ڵامى و یاسر حسه‌ینى ڕایگه‌یانگه‌یاند دژى ئه‌و بڕیاره ناده‌ستوریه‌ى محمد حه‌لبوسى ده‌وه‌ستنه‌وه‌و واژۆ بۆ لابردنى له پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان کۆده‌که‌نه‌وه.