-
پێداگری ویلایەتی لەسەر پێگەی تایبەتی عێراق لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا
ئهیلوول 16, 2026 15:30ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێیداگرت لەسەر پێگەی تایبەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا.
-
ئامادەیی چین بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ ئێران
ئهیلوول 16, 2026 18:21وەزیری دەرەوەی چین لە دیداری عەراقچی هاوشانی ئێرانیی خۆی، پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری هاوکارییەکانی لەگەڵ تاران و وتووێژ لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران.
-
سەرلەشکەر ڕەزایی: تا ئەوکاتەی مەرجەکانی ئێران نەیەتەدی، دانوستانێکمان نابێت
ئهیلوول 15, 2026 12:28بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا نووسیویەتی: تا ئەوکاتەی مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێن هیچ دانوستانێک ناکرێ.
-
ئەرتەش و سپا؛ یەکپارچە بەرامبەر بە دوژمنی ئەمریکایی_ زایۆنی
ئهیلوول 15, 2026 11:28هەر دوو وتەبێژەکەی ئەرتەشی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی هاوبەشدا جەختیان کرد لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەبوونی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرامبەر بە دوژمنی ئەمریکایی- زایۆنی.
-
تێکشکێندرانی درۆنێکی پێشکەوتەی ئێم کیو وان لەلایەن سپای پاسدارانەوە
ئهیلوول 14, 2026 15:21سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند؛ درۆنێکی پێشکەوتەی ئێم کیو وان لەسەر ئاسمانی گەرووی هورمز تێکشکێندرا.
-
بەقایی: بڕیارنامەکەی دەستەی بڕیاردەران دژی ئێران بڕیارێکی تەواو سیاسی بوو
ئهیلوول 13, 2026 18:26وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیداگرت: بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بڕیارێکی تەواو سیاسی بوو کە لەلایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییەوە سەپێندراوەتە سەر ئەم ئەنجومەنەدا.
-
سەردار ئبنیڕەزا: هەڕەشەکانی دوژمن هیچ بایەخێکی نییە
ئهیلوول 13, 2026 18:10بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران وتی: نزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەزگەی موحاسباتیی ئێمە هیچ بایەخێک ناداتە دوژمن و هەڕەشە و گوڕەشەکانی و هەر کلە بنەڕەتدا ئەم هەڕەشەو گوڕەشانە ئەوەی ناهێننەوە کات و وزەی لە سەر دانرێت.
-
عەراقچی: مەرجی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورموز، بەجێهێنرانی بەڵێنەکان لە لایەن ئەمریکاوەیە
ئهیلوول 13, 2026 18:03وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تەوەرەی باسەکانی کۆبوونەوەی عومان، ئاوەڕێیەکی تازەیە لە گەرووی هورموزدا.
-
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی سنوورەکانی دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد
ئهیلوول 13, 2026 18:01وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هەبوونی سەقامگیری و ئاسایش لە سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات و بەردەوامی هەواهەنگییەکانی نێوان تاران و بەغدا.
-
پزشکیان: بەرگەگرتنی ئابووری بە بێ ئاسایش، بەردەوام نابێ
ئهیلوول 13, 2026 17:54سەرۆک کۆماری ئێران بە پێداگری لەسەر پێویستی پێکهاتنی جیهانێکی هاوسەنگتر و گشتگیرتر وتیشی: ئەمڕۆ بریکس تەنیا چوارچێوەیەکی هاوکاری لە نێوان چەند وڵاتێکی ئابووری تازەپێگەیشتوو نییە، بەڵکو نیشانەی پەرەسەندنی خواستێکی ڕوولەپەرە لەسەر جیهانێکە کە تێیدا هیچ ناوەندێکی دەسەڵات مافی دیاریکردنی چارەنووسی ئەوانی دیکەی نەبێ.