-
شوێنهاتی مەترسیدار، ئەنجامی هاوکاریی لەگەڵ سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا
ئهیلوول 02, 2026 11:08وتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا وشداریی دا: هەر وڵاتێک هاوکاریی سوپای دەسدرێژکەری ئەمریکا بکا، دەبێ شوێنهاتە مەترسیدارەکانیشی قەبووڵ بکات.
-
پشتیوانی دەربڕینی ڕووسیا بۆ گەلی ئێران
ئهیلوول 01, 2026 18:58سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە بیشکێکی پایتەختی قرقیزستان ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و وتووێژی کرد.
-
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان: تەحەمولی دەسدرێژیی لە هیچ لایەکەوە ناکەین
ئهیلوول 01, 2026 18:25ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان وشداریدا بە سەرکردەکانی ئەمریکای جەنایەتکار: چەندین جار ئیرادەی بتەو و ورەی بەرزی هێزە چەکدارەکان و گەلی ئازا و خۆڕاگری ئێمەتان تاقی کردۆتەوە، دیسان تاقی مەکەنەوە.
-
پەسەند و واژۆکرانی کۆمەڵە بەڵگەی هاوکاری لە کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای
ئهیلوول 01, 2026 18:04لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە قیرقیزستان، کۆمەڵێک بەڵگەنامە و بڕیار بە ئامادەبوون و بەشداریی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە لە نێویاندا دوکتۆر مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کەوتنە بەر لێکدانەوە، پەسەنکران و لە ئاکامدا واژۆ کران.
-
ناڕەزایەتیی دەربڕینی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش دوابەدوای پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارەک
ئهیلوول 01, 2026 17:14باڵوێز و کارداری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارەک لە کەنداوی فارسی بە تووندی شەرمەزار کرد.
-
خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دادگەییکرانی زانایانی ئایینی شیعە
ئهیلوول 01, 2026 16:55خەڵکی بەحرەین ناڕەزایەتیان دەربڕی دژ بە بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و دادگاییکردنی زانایانی ئایینی شیعە لە وڵاتەکەیاندا.
-
پێداگریی پزیشکیان لەسەر پێویستیی بەهێزکرانی ڕێگای دیپلۆماتیک و پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی هاوکارییەکان
ئاب 31, 2026 19:01سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ هاوتاکانی لەوان، سەرۆک وەزیرانی هیندستان و سەرۆک کۆماری قرقیزستان کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی شانگهای لە بیشکەکی قرقیزستان ئەنجامی گرت، وێڕای بەپێویست زانینی بەهێزکرانی ڕێگاگەلی دیپلۆماتیک و خۆبواردن لەشەڕ و توندوتیژیی، جەختی کرد لەسەر پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی هاوکارییەکانی تاران لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای.
-
لە کاردانەوە بە دەسدرێژیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا؛ ئێران بە درۆن و مووشەک بنکەکانی ئەمریکای لە ئوردون و ئیمارات کردەئامانج
ئاب 31, 2026 13:52سەرچاوە عەرەبییەکان باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەی قورسیان کرد لە باشوور و رۆژهەڵاتی ئوردن پاش ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی ئێران. ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانێش، شوێنی جێگیربوونی کۆپتەر و هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی "مینهاد"ی ئیماراتی بە درۆن بۆردومانکرد.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆسەر لارەک و وەڵامدانەوەی تاران
ئاب 31, 2026 12:52سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٣٠ ئابی ٢٠٢٦ جارێکی دیکە بە پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشی کردەسەر بەشگەلێک لە دوورگەی لارەک کە بەهۆیەوە، چەند کەس لە بەرەڤانیکەرانی ئازای نیشتمان و هاووڵاتیانی ئازیزمان شەهیدو بریندار بوون و خەساریش لە سامانی گشتی و تایبەتی کەوت.
-
عێراقچی: گزیکاریی نەتانیاهو بۆ تێوەگلاندنی ئەمریکا لە شەڕدا
ئاب 31, 2026 11:52وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا نووسی: نەتانیاهو کاتێک بە زمانی عیبری قسە دەکا بە شانازییەوە دەڵێ کە حکومەتی ئەمریکای هەڵخەڵەتاندووەو لەجیاتی ئیسرائیل، تێوەگلاوی شەڕی ئێرانی کردووە.