به‌ڕێوه‌چوونی مێهره‌جانی به‌رزه حه‌وایله(کولاره) له ئیلام
تشرینی یه‌که‌م 08, 2015 17:24 Asia/Tehran
ئه‌مساڵ وه‌کوو ساڵانی پێشوو به بۆنه‌ی حه‌وته‌ی نه‌ته‌وه‌یی منداڵ و مێرمنداڵان له ئیلام، مێهره‌جانی به‌رزه حه‌وایله (کولاره)به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م مێهره‌جانه هه‌موو ساڵێک له یه‌کێک له ڕۆژانی حه‌وته‌ی منداڵ و مێرمنداڵ له شوێنی پارکی سه‌یرانگایی و گه‌وره‌ی چوغاسه‌وزی ئیلام به به‌شداری منداڵان و مێرمنداڵان و بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌وان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کانوونی په‌روه‌رده‌ی فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی پارێزگای ئیلام هاوپێوه‌ند به‌م بابه‌ته له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس ڕایگه‌یاند: مێهره‌جانی به‌رزه حه‌وایله‌ی ئیلام زیاتر له 17 ساڵه که به‌رده‌وام له شاری ئیلام و پارکی سه‌یرانگایی چوغاسه‌وز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕۆسته‌م پوور وێڕای ئاماژه به مێهره‌جانی به‌رزه حه‌وایله‌ی ئه‌مساڵ وتی: مێهره‌جانی به‌رزه حه‌وایله‌ی ئه‌مساڵ وه‌کوو ساڵانی پێشوو له پارکی سه‌یرانگایی چوغاسه‌وز و به هاوکاری ڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کان له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه/ 16ی ڕه‌زبه‌ر به‌ڕیوه‌ده‌چێت و له کۆتاییدا خه‌ڵاتی باشترین کۆلاره‌ی منداڵان و به‌رزه هه‌وایله‌ی ئه‌م مێهره‌جانه به به‌شداران ده‌درێت.