ئادار 13, 2017 16:08 Asia/Tehran
  • سەرتیپ سەلامی: ئێران، هێمنترین وڵاتی ناوچەیە

جێنشینی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، وتی: ئێرانی ئیسلامی سەرباری تێوەگلانی وڵاتانی دراوسێ لە شەڕی نەخوازراو، هێمنترین وڵاتی ناوچەیە.

سەردار حوسێن سەلامی جێنشینی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی ئیمامانی جومعەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە زاهیدان، وتی: ئەمڕۆ کەس ناتوانێ لە بەرەوڕووبوونەوەی ئێراندا، دەوام بێنێ چونکە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئەوەندە بەهێزبووە هەتا بە کۆکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەهەر گۆڕەپانێکدا کە ئەوان هێرش بکەن، دوژمنان شکست پێ بێنێ.

جێنشینی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بەئاماژە بەوەی کە پیلانی ئەمریکا، ئینگلیز، رژیمی زایۆنیستی وهاوپەیمانە ناوچەییەکانیان بۆ جیهانی ئیسلام پیلانێکی وێرانکەرانەو مەترسیدارە، وتی: پیلانی دوژمنان بۆ جیهانی ئیسلام، دواکەوتووانە ڕاگرتنی موسڵمانان، برەوپێدانی هەژاری، گەندەڵی و دواکەوتوویی زەینی و فەرهەنگی ئەوانە.

سەرتیپ سەلامی بەئاماژە بەوەی کە لەماوەی چل ساڵی ڕابردوودا هەموو شەڕەکانی ڕۆژاوا لە جیهانی ئیسلامدا ڕووی داوە هەتا دەسەڵاتی جیهانی ئیسلام بکەنە ئامانج، وتی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەتواناو بەهێزو بوێرانەو بە کەڵک وەرگرتن لە حیکمەتی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی داکۆکی دەکات لەمافی موسڵمانان لەهەمبەر چەوسێنەران و ملهوڕان.

سەرتیپ سەلامی هەروەها بەئاماژە بەوەی کە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، هیچ جیاوازیەک دانانێ لەنێوان شیعەو سوننەدا، وتی: شۆڕشی ئیسلامی لەماوەی ساڵانی بەدوای یەکدا یارمەتی خەڵکی سوننەی فەلەستین، سوریاو حکومەتە ئیسلامییەکانی دیکەی داوە، چونکە موسڵمانان ئۆممەتێکی یەگرتوون.

سەرپەیڤ