ئه‌یلوول 29, 2025 12:11 Asia/Tehran
  • داکیۆمێنتاریستی کورد خەڵاتی فێستیڤاڵی بووسانی وەرگرت

لە خولی سییەمی فێستیڤاڵی فیلمی بووسان لە کۆریای باشوور، فیلمی داکیۆمێنتاریی "باڵە گۆرانیبێژەکان" بەرهەمی "هێمن خالیدی" خەڵاتی تایبەتی داکیۆمێنتاری وەرگرت.

خەڵاتی «Mecenat Award»ی فستیڤاڵی فیلمی بووسان لە بەشی پێشبڕکێی «Wide Angle»ی ئەم فستیڤاڵە دەدرێت بە باشترین بەهەمە داکیۆمێنتارییەکانی ئەم ڕووداوە سینەماییە؛ ئەمساڵ سێ فیلمی داکیۆمێنتاری کە دوو بەرهەمی کۆریای باشوور و بەرهەمی "باڵە گۆرانیبێژەکان"ـی هێمن خالیدی لەخۆ دەگرێت، ئەم خەڵاتەیان بەدەست هێنا.

"باڵە گۆرانیبێژەکان" یەکەم ئەزموونی دەرهێنەریی فیلمی داکیۆمێنتاریی درێژ لە لایەن هێمن خالیدییە کە ژیانی هاوتەریب و تێکەڵاوی سێ جووت هاوسەر پێشان دەدات کە ڕووبەڕووی پرسی کۆچبەری دەبنەوە.

شوێنی بەڵگەفیلمەکە گوندی "دەڕە تەفی" سەر بە مەریوانی کوردستانە؛ گوندێک کە مرۆڤ و حاجی لەق لەق لە پێکەوەژیانێکی بێوێنەدا دەژین.

سەرپەیڤ