شکستی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕێگرتن بە چالاک کرانی سنەپ بەک بە تەگەرەنانەوەکانی ڕۆژئاوا
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەنگ وەرگرتن سەبارەت بە ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشکەشکراو لە لایەن ڕووسیاو و چینەوە بە مەبەستی درێژکردنەوەی بڕیارنامەی 2231 کۆبۆوە، کە بە هۆی کارشکێنیەکانی ڕوژئاواییەکان دەنگی بە بڕیارنامەکە نەدا .
لە دانیشتنی شەوی ڕابڕدووی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشکەشکراو لە لایەن ڕووسیا و چینەوە تەنیا چوار وڵات لاگریان کرد لە گەڵاڵەکەی ڕووسیا و چین بۆ خستنە دواوەی جێ بەجێ کرانی سزا سەپێندراوەکانی سەر ئێران و ئەو گەڵاڵەیە دەنگی پێویستی پێ نەدرا . ئەو بڕیارنامەیە بە چوار دەنگی ئەرێ نۆ دەنگی نەیار و دوو دەنگی بێ لایەن ڕەت کرایەوە و پەسەن نەکرا . ئەو ئەنجومەنە ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی لە ژێر گۆشارەکانی ئەمریکا ڕەت کردەوە . ئەوە دووهەمین جار لە هەفتەیەک دایە کە دیپلوماسی تووشی چەقبەستوویی دەبێ . عەباسی عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەو دانیشتنەدا وتی : هەر ئەو جۆرەی وا پەلاماری سەربازی بۆ سەر ئێران شکستی هێنا سنەپ بەکیش شکست دێنێ . سەید عەباسی عەراقچی وتی ئێران هیچکات ملکەچی گوشار و بایکوتەکان نابێت . وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران ساڵانێکی زۆر ئەندامی ئێن پی تی بووە و وەک ئەندامێکی بەرپرسیار کاری کردووە وتیشی لە هیچ وڵاتێکدا تابەو ڕادە پشکنین ئەنجامی نەگرتووە . عەراقچی دوای کۆتایی دانیشتنەکە لە کۆڕی پەیامنێراندا جەختی کرد چالاک کرانی سنەپ بەک دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێککەوتنی ئێمە لە گەڵ ئاژانس نەچێتە واری جێبەجێکردنەوە . شایانی باسە کە بە پەسەن نەکرانی ئەو بڕیارنامە پێشنیارکراوە ، ئەو بایکۆت و گەمارۆیانەی وا دوای ڕێککەوتنی ناڤۆکی ساڵی 2015 دژی ئێران هەڵپەسێردرابوون، بەشێوەی ئۆتۆماتیک کەوتنەوە حاڵەتی بوژانەوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئێران بە جاران ڕایگەیاندووە کە پێبەندی هەموو بەڵێنەکانی خۆی دەبێت و چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و پەیمان شکێنیی لایەنی ئوروپایی هۆکاری سەرەکی دۆخی هەنووکەیە .