سەرەنج ڕاکێشترین زەریاچە و گۆماوەکانی ئێران
زەریاچە و گۆماوەکان لە ڕیزی پڕلایەنگرترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران ئەژمێردرێن.
زەریاچەی خەزەر
"زەریاچەی خەزەر" کە لە باکووری ئێراندا هەڵکەوتووە گەورەترین زەریاچەی دونیایە کە 100 جۆرە ماسی تێیدا دەژین و هەروەها ماسییە خاویارییەکانیش گرینگترین جۆری ماسییەکانی نێو ئەم زەریاچەیەن.
زەریاچەی ورمێ
" زەریاچەی ورمێ" کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و لە باکووری ڕۆژئاوای ئێراندا هەڵکەوتووە گەورەترین و سوێرترین زەریاچەی هەمیشەیی ئێرانە کە تەژی لە خوێیە.
زەریاچەی گهههر
"زەریاچەی گهههر" لە پارێزگای لوڕستاندا هەڵکەوتووە و هەروەها جۆرێک گۆمای شاخاوییە کە لە ناوچەی پارێزراوی "ئۆشتران کێو"دایە. ئەم گۆماوە لە بنەڕەتدا دوو زەریاچەی جیا لە یەک لە ژێرناوی "گهههری ژوور" و "گهههری خوار"وە ن کە نزیک بە 100 مەتر لە یەکتر دوورن.
گۆماوی زرێوار
"گۆماوی زرێوار" ئاوەکەی شیرینە و لە مەودای سێ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای کوردستانی ئێران هەڵکەوتووە. سەبارەت بەم گۆماوە ئەفسانەی جۆراوجۆر لە ئارادان کە بەناوبانگترینیان باس لەوە دەکات کە شارێک لە بن ئاوەکەدایە. لەم گۆماوە ماسیگەلێکی وەکوو ماسی خاڵدار و بووکەماسی و هەروەها 31 جۆرە باڵندەی خۆجێی و کۆچەر دەژین.
گۆماوی جازمووریان
"گۆماوی جازمووریان" لە 150 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی "ئێرانشار"ی سەربە پارێزگای سیستان و بەلووچستاندا هەڵکەوتووە. بەرینایی ئەم گۆماوە لە وەرزی پڕباراندا 3300 کیلۆمەتری دووجایە.
زەریاچەی هاموون
"زەریاچەی هاموون" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان سێهەمین زەریاچەی گەورەی ئێرانە لە پاش زەریاچەی خەزەر و ورمێ. زەریاچەی هاموون 1800 کیلۆمەتر بەریناییەکەیەتی.
گۆماوی حەوزی سوڵتان
"گۆماوی حەوزی سوڵتان" لە 40 کیلۆمەتری باکووری قۆمدا هەڵکەوتووە و بەریناییەکەی 240 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
گۆماوی پەرێشان
"گۆماوی پەرێشان" لە 15 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی شارستانی "کازروون"ی سەربە پارێزگای سیستان و بەلووچستاندا هەڵکەوتووە. ئەم گۆماوە یەکێک لە جوانترین گۆماوەکانی ئاوی شیرینی ئێرانە کە دەوراندەوری کێو و شاخە.