لاریجانی : دەنگی خەڵک، قەڵغانی بەرگریکارانەی ئێران لەبەرامبەر دوژمنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i291028-لاریجانی_دەنگی_خەڵک_قەڵغانی_بەرگریکارانەی_ئێران_لەبەرامبەر_دوژمنە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی گەلی ئێران لە هەڵبژاردنی ڕۆژی هەینی نۆزدەهەمی مانگی مای ساڵی 2017 قەڵغانێکی بەرگرییانەی بەهێز لەبەرامبەر هەڕەشەکانی دوژمن دەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2017 14:06 Asia/Tehran
  • لاریجانی : دەنگی خەڵک، قەڵغانی بەرگریکارانەی ئێران لەبەرامبەر دوژمنە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی گەلی ئێران لە هەڵبژاردنی ڕۆژی هەینی نۆزدەهەمی مانگی مای ساڵی 2017 قەڵغانێکی بەرگرییانەی بەهێز لەبەرامبەر هەڕەشەکانی دوژمن دەبێت .

دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی  سەرۆک کومارەتیی ئێران ڕۆژی هەینی نۆزدەی  مانگی مای  2017 بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  عەلی لاریجانی  سەرۆکی مەجلیسی ئێران ڕۆژی  یەکشەممە لەشاری قوم لە باشووری ئێران ، وێڕای پێداگری لەسەر ئامادەبوونی زۆری  خەڵکی ئێران لەبەردەم سندووقەکانی  دەنگ وتی  : ئەم ئامادەبوونە بە جۆش و خرۆشە دەتوانێ  نیشانەی ورەی  بەرزی ئێران بۆ بەرگری کردن  لە ئاسایش و سەروەری نیشتمانی و قەڵغانی بەرگرییانە لەبەرامبەر هەڕەشەکانی دوژمن بێت .

لاریجانی ڕەوشی ئێستای  ناوچە و جیهانی بە هەستیار وەسف  کرد و وتیشی : ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردن، بۆ وەرگرتنی سەرمایە، دانانی ئیش و کار و پەرەپێدانی  بەرهەمی نەتەوەیی کاریگەری زۆری دەبێت.