ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : بەرەکوژی لە میانمار کارەساتی نوێ مرۆڤییە
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی ، بەرە کوژی دژی کەمایەتی موسوڵمانەکان لە میانماری بە کارەساتی نوێ مرۆڤی زانی .
حسین ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان " یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیجی خۆیدا لە توئیتر نووسی : کەمایەتی موسوڵمانەکانی میانمار پێویستیان بە یارمەتیەکانی خێرای مرۆیی و لاگری سیاسی و نێونەتەوەیی هەیە . یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی هەروەها ڕەخنەی گرت لە بێ دەنگەلێ کردنی وڵاتانی ئیسلامی لە هەمبەر بەرەکوژی کەمایەتی موسوڵمانەکان لە میانمار . موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوی ئێرانیش چوارشەمەی هەفتەی ڕابردوو سی ئووت نیگەرانی دەربڕی لە بێ دەنگە لێ کردنی کۆمەڵگای جیهانی لە هەمبەر درێژەی توند و تیژیەکان دژی موسوڵمانەکانی ڕوهینگیا لە میانمار و کردەوەی نێونەتەوەیی بۆ بەرگرتن لە پاکتاو کرانی هۆزی و ڕەگەزی لە میانماری بە پێویست زانی . بە هۆی پەلاماری نوێ ئەرتەشی میانمار دژی موسوڵمانەکانی ڕوهینگیا لە ستانی ڕاخین لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کە لە دوو هەفتە لەمەوبەرەوە دەسپێکراوە دەیان کەس کوژراون و هەزاران کەسیش لە ترسی گیانیان بەرەو بنگلادش هەڵاتوون . زیاتر لە یەک ملوێن مووسڵمان لە میانمار دەژین بەڵام دەوڵەتی ئەو وڵاتە بەر دەگرێت بە دانی مافی شارومەندایەتی بە ئەوان .