قاسمی : کۆ پرسی سەربەخۆی و جیابوونەوەی کوردستانی ئێراق هەڵەیەکی مێژووییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێری کاناڵی کوردی ڕایەڵەی جیهانیی سەحەر وتی : پرسی بەڕێوە چوونی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەڵەیەکی مێژووییە .
بەهرام قاسمی سەبارەت بە ڕیفڕاندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : هەڵوێستی ئێران لەو پەیوەندیە هەڵوێستێکی نوێ نیە و هەڵوێستی ئێمە بە تەواوی ڕوونە . ئێران لە قۆناغگەلی جۆراوجۆر و لە ڕابردوودا پەیوەندیەکی باشی لە گەڵ خەڵک بەرپرسان و پارتە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراقدا بووە و لە بارودۆخێکدا کە ناوچە بەرەوڕوی کێشەگەلێکی زور بوو ئێران بە ردەوام یارمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی داوە و بەرپرسانی ئەو ناوچە شایەتی ئەوەن .
وتووێژ تەنیا ڕێگای کۆتایی دان بە ناکۆکیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە خولەکانی د ژوار و شەڕگەلێکی زۆر کە لەو ناوچەیە ڕووی داوە و ناکۆکیەکانی ناوچەی کورد نشین و حکومەتی ناوەندی ئێراق وتی ئێران شێوەی وتووێژ و کردەوەی نێوان هەولێر و بەغدا پێشنیار ئەدات و جەخت دەکات کە ئەو کێشەگەلە دەبێ لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بکرێت .
ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتی دان بە دامەزراندنی ئاسایشی وڵاتان
قاسمی بە ڕاگەیندرانی ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتیدان بە پێشکەوتنی ڕێگای سەربەخۆیی ئاسایش و دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی لە وڵاتانی دراوسێی وتیشی کاتێ کە تێڕوڕیستانو کەسانی شەڕ خواز لە سووریا دژی دەوڵەتێک کە لە لایەن خەڵکەوە قەبووڵکراوەیە دەستیان کرد بە شەڕ ، ئێران بۆ گەڕانەوەی سەقام بۆ ەو وڵاتە یارمەتی دەوڵەتی دیمەشقی دا .