چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران و میری قەتەر لە دەوحە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i310867-چاوپێکەوتنی_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_و_میری_قەتەر_لە_دەوحە
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ، میری قەتەر دیدار و وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2017 10:34 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیری  دەرەوەی ئێران و میری قەتەر لە دەوحە

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ، میری قەتەر دیدار و وتووێژی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  لەم دیدارە دا پەرەی پێوەندی دوولایەنە و گۆڕانکارییەکانی ناوچە لێک درایەوە.

وەزیری دەرەوەی  دوێنێش  لە مەسقەتی پێتەختی  عومان لەگەڵ  سوڵتان قابوسی شا و  یووسف  بن عەلەوی، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پێوەدی دوو لایەنە و گۆڕانکارییەکانی ناوچە دیدار و وتووێژی  کرد .

چاوپێکەوتنی زەریف لە دەوحە و مەسقەت  لەحاڵێکدا ئەنجام بووە کە ناوبراو  پەرەی هاوکاری ناوچەیی بە یەکێک لە دوو ئەولەویەتی گرینگی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەسف کردووە.