زەریف: هەمووان دەبێ لە هەرێمی کوردستانی عێراق بگەڕێنەوە بۆ سەر ڕێبازەکەی مام جەلال
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i311247-زەریف_هەمووان_دەبێ_لە_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_بگەڕێنەوە_بۆ_سەر_ڕێبازەکەی_مام_جەلال
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە سلێمانی وتی:بە هیوام هەمووان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بگەڕێنەوە بۆ سەر ڕێبازەکەی مام جەلال کە هێمای یەکگرتوویی و سەروەریی عێراق بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2017 13:05 Asia/Tehran
  • زەریف: هەمووان دەبێ لە هەرێمی کوردستانی عێراق بگەڕێنەوە بۆ سەر ڕێبازەکەی مام جەلال

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە سلێمانی وتی:بە هیوام هەمووان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بگەڕێنەوە بۆ سەر ڕێبازەکەی مام جەلال کە هێمای یەکگرتوویی و سەروەریی عێراق بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتنی دووبارەی لە سەر پارێزرانی یەکگرتنی نیشتیمانی و سەروەریی خاکی عێراق جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆستی هەمیشەیی جەماوەری عێراق لەوانە کوردەکانی ئەم وڵاتەیە و هەڵەی ستراتژیانەی کۆمەڵێک کەس نانووسێتە پێی کوردەکانی عێراق.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها وتیشی:جەلال تاڵەبانی دۆستی ئێران و خەباتگێڕێکی ماندوویی نەناسی دژی دیکتاتۆرییەتی سەددام بوو کە بەردەوام لە ئاراستەی یەکگرتن و سەروەریی خاکی عێراق دا تێ دەکۆشا.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ هەینی لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە شاری سلێمانی دا بەشداریی کرد.

جەلال تاڵەبانی دوای چەندین ساڵ نەخۆشی و پەک کەوتوویی ڕۆژی سێ شەممە سێهەمی ئۆکتۆبەر لە تەمەنی 84 ساڵان دا لە ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد.