باڵوێزی ئالمان لە تاران: بەرلین لەسەر پاڕاستن وجێ بەجێ کرانی بەرجام پیداگری دەکات
باڵوێزی ئالمان لە تاران وتی: بەرلین هەروا لەسەر پاڕاستن وجێ بەجێ کرانی بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام پیداگری دەکات وڕای ئەمەیە هەموو لایەنەکان دەبی بۆ سەرکەوتنیی وەکوو نمونەی بەرچاو لە چارەسەر کردنی ئاشتی خوازانەی کێشەکان لەڕیگەی وتووێژ هەوڵ بدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " مایکل کلوربرشتولد" بالوێزی ئاڵمانیا لە تاران ئەمڕۆ دوشەممە وتی: بالوێزی ئالمان لە ئەمریکا لە هەردەرفەتێک لە واشنتۆن کەڵک وەردەگرێت هەتا هەڵویستی بەرلین لێک بداتەوە وبۆ ڕاکێشانی بیروڕای ڕەزامەندانە ی کەسانی تر هەوڵ بدات. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕەخنە گرتن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک ، بڕیارە دوازدەی ئۆکتۆبەر بڕیاری خۆی لەبارەی بەرجام وهەروەها ستراتژی گشتداگری ئەمریکا لە بەرانبەر ئیران ڕابگەیبێت. باڵوێزی ئەڵمان لە تاران هەروەها بۆ دانرانی پوستری " ئەری بە بەرجام" لەسەر دیواری بالوێزخانەی ئاڵمان لە تاران ئاماژەی کردو وتی: ئەم پوسترانە پێشاندەری هەڵوێست وهەوڵەکانی دیپلۆماتیکی ئالمان لە چەند مانگ وحەوتەکانی ئەم دواییە بۆ پاڕاستن وجێ بەجێ کرانی بەرجامە. باڵوێزی ئاڵمان لە تاران ، برێک لە پوسترەکان بەدرۆشمی " ئەری بە بەرجام" کە هەڵگری قسەکانی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئالمانیا، باڵوێزی ئالمان لە تاران وباڵوێزی ئاڵمان لە ئەمریکا بووە لە سەر دیواری ئەم باڵوێزخانەیە داکۆتاوە. ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک ئینگلیس ، فەرانسە، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا وئالمان، لەژانێڤەری دووهەزارو شازدە جێ بە جێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەموو کات لەجێ بەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵینی کردووە.